تاوانبارانی سه‌ره‌کیی کووده‌تای 15ی جووڵایی تورکیا له دادگه موحاکمه کران
May 23, 2017 22:58 Asia/Tehran
دادگه‌ی پێڕاگه‌یشتن به تۆمه‌ته‌کانی تاوانبارانی سه‌ره‌کیی کووده‌تای بێ ئاکامی 15ی جووڵای له ئه‌نقه‌ره ده‌ستیپێکرد و 209 که‌س له ئه‌ندامانی سه‌ربازی له سه‌رووی سوپا له دادگه ئاماده بوون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه له ده‌یلی سه‌باح، ڕۆژی ڕابردوو یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی موحاکمه‌ی تاوانبارانی داڕشتن و جێبه‌جێ کردنی کووده‌تای بێ ئاکامی 15ی جووڵایی تورکیا له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چوو.
209 که‌س له سه‌ربازانی سوپای تورکیا له‌وان موشیر ڕوکنێک، 3 لیوا ڕوکن، 4 فه‌ریق، 16 لیوا، 26 عه‌قید، 37 ڕائێد و 21 نه‌قیب له لقی 7ی دادگه‌ی تاوانه قورسه‌کانی ئه‌نقه‌ره ئاماده بوون و 12 که‌سی دیکه‌ش که هه‌ڵاتوون به شێوازی غیابی موحاکمه ده‌کرێن. یه‌ک له‌و تۆمه‌تبارانه که له‌و دادگه‌یه‌دا به شێوازی غیابی دادگه‌یی ده‌کرێت فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، زانای ئیسلامیی دانیشتووی ئه‌مریکایه که ناوبراو به هۆکاری سه‌ره‌کیی کووده‌تای 15ی جوولای ده‌زانن.
تۆمه‌تی ئه‌و تۆمه‌تبارانه بریتییه له: "هه‌وڵ بۆ ڕووخاندنی حکوومه‌تی تورکیا له ڕێگای زۆر و توندئاژۆییه‌وه، ئیداره‌ی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، هه‌وڵ بۆ کوشتنی سه‌رۆک کۆمار، کوشتنی 250 هاووڵاتیی تورکیا، بریندارکردنی 2 هه‌زار و 735 هاووڵاتیی دیکه و به‌رته‌سه‌ک کردنه‌وه‌ی ئازادیی به‌رپرسانی تورکیا".
پله‌به‌رزترین ئه‌ندامی سه‌ربازیی نێوان ئه‌و تۆمه‌تبارانه موشیرڕۆکن، ئاکین ئۆزتورکه که فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزی ئاسمانیی سوپای تورکیا بووه و تۆمه‌ته‌که‌شی فه‌رمانده‌یی و ڕێبەری کردنی کووده‌تاکه‌یه.
له‌و دۆسیه‌یه‌دا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان یه‌کێک له سکاڵابه‌رانه به‌ڵام ژێنڕاڵ هۆلۆسی ئاکار سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتیی سوپای تورکیا که له لایه‌ن کووده‌تاچییه‌کانه‌وه ماوه‌یێک به بارمته‌گیرابوو یه‌کێک له قوربانییه‌کان هاتووه‌ته ئه‌ژمار.