May 25, 2017 21:12 Asia/Tehran
  • دوو نوێنەری دیکەی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا وەدەر دەنرێن

فەیسەڵ ساری یەڵدیز و توقیاخزر ئوزتوک بەم زووانە بە دەنگی لێژنەی هاوبەشی سیستێمی دادەڤانی و دادگەی یاسای بنەڕەتیی تورکیا لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە وەدەر دەنرێن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرناو بەگێرانەوە لە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی جمهورییەت،فەیسەڵ ساری یەڵدیز نوێنەری شاری شرناخ و توقیاخزر ئوزتوک نوێنەری شاری وان لە ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان و نوێنەری پەرلەمانی تورکیا بەم زووانە بە دەنگی لێژنەی هاوبەشی سیستێمی دادەڤانی و دادگەی یاسای بنەڕەتیی تورکیا لە دامەزراوەی یاسادانانی ئەم وڵاتە وەدەر دەنرێن.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە بۆ لێکدانەوەی بارودۆخی ئەم دوو نوێنەرەی جەماوەری تورکیا کۆبوونەوەیەک لە لایەن لێژنەی تایبەتی ئەنجومەنی نیشتیمانیی تورکیاوە پێکهاتووەو هەردووکیشیان بۆیان هەیە لەو لێژنەیەدا بەرەڤانی لە خۆیان بکەن

دۆسیەی هەردووک نوێنەرەکەی ئەنجومەنی نیشتیمانیی تورکیا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ تاقمە تیرۆریستەکان هەروەها پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا و ورووژاندنی خەڵک بۆ ڕاپەڕین و چەند تۆمەتێکی دیکەی ئاسایشتی لە سیستێمی دادەڤانیی تورکیا تاوتوێ کراوە حوکمەکەیان چووەتە واری جێبەجێ کرانەوە