May 26, 2017 10:34 Asia/Tehran
  • تورکیا ٤ هەزار هێزی تایبەت ڕەوانەی باکووری سووریا دەکات

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە ٤ هەزار هێزی تایبەتی سەربازی ڕەوانەی ئەو ناوچانە دەکات کە لە کۆنترۆڵی سوپای ئازادی تورکیا دایە.

بەپێی هەواڵی تورکیا بە گێرانەوە لە Haber7 بە پێی هەندێ زانیاریی بڵاوکراوە لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ئەو وڵاتە بە نیازە ٤ هەزار هێزی تایبەتی پۆلیس، ژاندارمە و پۆلیسی دژە تیرۆری تورکیا ڕەوانەی ناوچەکانی باکووری سووریا بکات.

لە زانیاری و هەواڵە بڵاوکراوەکاندا هاتووە: بۆ دابین کردنی ئاسایشی سووریا، هێزە زەوینیەکانی خۆمان لەو وڵاتە زیاتر دەکەین بۆ زیادکردنی ژمارەی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە خاکی سووریا و جێگرکردنی پێهاتەیێکی ڕێکخراوتر، ئەو هێزانەی کە لە ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا بەرەنگاری پەکەکە بوونەتەوە و بەشێکن لە لێوەشاوەترین هێزەکانی تورکیا، بۆ ئەو ناوچانە ڕەوانە دەکەین کە لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای ئازادی تورکیا دایە.

شیاوی ئاماژەیە، ئەو کاردانە هەمان ئەو هێزانەن کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوور و جزیرەدا بەشداریان کردووە.