May 26, 2017 19:46 Asia/Tehran
  • 
ئانجێلا مێرکێل هەڕەشەی کشانەوەی سەربازی لە ئینجیرلیکی لە تورکیا کرد

ڕاوێزکاری باڵای ئاڵمانیا هەڕەشەی لە تورکیا کرد کە لە ئەگەری ئیزن نەدان بە دیداری نوێنەرانی سیاسیی ئاڵمانیا لە گەڵ هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە ئینجیرلیکی تورکیا، ئاڵمانیا لە بنکەی ئینجیرلیک دەکشێتەوە.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی دیواری تورکیا، ئانجێلا مێرکێل ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمانیا، بەر لە دیدار لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بە پرسی بنکەی ئاسمانیی ئینجیرلیک کە ماوەیەکە بۆتە پرسێکی گرینگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتە، وتی: لە دیدار لە گەڵ ئەردۆغان بە ئاشکرا پێی ڕادەگەیێنم کە ئەگەر بە نوێنەرانی سیاسیی ئاڵمانیا ئیزنی دیدار لە گەڵ هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە بنکەی ئاسمانیی ئینجیرلیک نەدات، ئێمە ناچارین هیزەکانی خۆمان لەو بنکەیە بکشێنینەوە.

شیاوی ئاماژەیە، هەواڵە بڵاوکراوەکان باس لە دیداری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە گەڵ ئانجێلا مێرکێل، ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمانیا لە برۆکسێل دەکەن.