May 27, 2017 20:16 Asia/Tehran
  • دەسگیر کرانی دوو ڕۆژنامەوان لە تورکیا

دوو ڕۆژنامە وانی نەیاری دەوڵەتی تورکیا بە تاوانی یارمەتی دان بە ڕیکخراوی ترۆریستی دەسگیر کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشیتدپرێس لە ئەستەموڵەوە ، " مدیها ئولگون" دەبیری بنکەی ئینترنتی ڕۆژنامەی " ناسیونالیست سوزکو " وگوکمن ئولو هەواڵنێری ئەم ڕٶژنامەیە ڕۆژی هەینی بە تاوانی پشتیوانی لە نەیارانی دەوڵەت لەوان فەتحوڵلە گولەن تاوانبار کران. دەوڵەتی تورکیا گولەن بە گەڵاڵەڕێژی سەرەکی کۆدەتا بێ ئاکامەکەی ساڵی ڕابردوو دەزانێ بەڵام گوڵەن ئەم تاوانە ڕەد دەکاتەوە. ڕٶژنامەی سوزکو لە ڕەخنە گرانی سەرۆک کۆمار ودەوڵەتی تورکیایە." ئولو" هەروەها بە هۆی نوسینی وتارێک لەبارەی شوێنی نێشتە جیی بوونی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کەچەند ساعەت بەر لە کۆدەتا بڵاو کرایەوە، تاوانبار کرا بە یارمەتی دان بۆ ترۆر کران وپەلامار بۆ سەر سەرۆک کۆمار. دەوڵەتی تورکیا هەروەها لەپێناوی ئەوەیە بوراک ئاکبای ، خاوەنی ئەم ڕٶژنامەیە کە لە هەندەران نێشتەجیی یە ، دەسگیر بکات.