کوژرانی بەرپرسی هێزەکانی تایبەتی پەکەکە لە تورکیا
ئەندامێکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی سوپای تورکیا ،کوژران.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی تەلەڤزیۆنی "تی ئار تی"ی تورکیا ؛ "عوسمان کایماک" پارێزگاری تونجلی وتی: ئەم شەڕ و پێکدادانە دوێنێ (دووشەممە) لە دەڤەری بەشی ئۆڤاجیک سەر بە پارێزگەی تونجەلی لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا ڕووی دا.
"عوسمان کایماک" ڕایگەیاند؛ ناوی ڕێکخراوێک کە لەم شەڕ و پێکدادانەدا کوژراوە، "ڕووهات دیار" بووە.
پارێزگەی تونجەلی وتیشی؛ ڕووهات دیار کە شاروومەندانی سووریایی و بەرپرسی هێزی تایبەتی پەکەکە لە بەشی ئۆڤاجیک بووە، ساڵی ٢٠٠٣ چۆتە ڕیزی هێزەکانی ئەم گرووپە.
ئاگربڕی نێوان هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و پەکەکە ژولایی ساڵی ٢٠١٥ بنپێ کرا. لە دەسپێکی شەڕ و کێشەی نێوان پەکەکە و دەوڵەتی ناوەندیی تورکیا لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەلاتی ئەم وڵاتە لە ساڵی ١٩٨٤ـەوە تا ئێستا پتر لە ٤٠ هەزار کەس کوژراون کە زۆربەی ئەو کوژراوانە کوردن.