حوزه‌یران 20, 2017 13:47 Asia/Tehran
  • دوو ئەندامی پەکەکە لە بوردومانی ناوچەکانی باکووری ئێراق لەلایەن فڕوکە جەنگییەکانی تورکیاوە کوژراون

دوو ئەندامی پەکەکە لە بوردومانی ناوچەکانی زاپ و گارا لەباکووری ئێراق لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کوژراون و سێ پەناگا و هەماری تەقەمەنی ئەم تاقمەش تێک شکا.

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس بە گێڕانەوە لە یەنی شەفەق  ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا ڕایگەیاند لە بوردومانی  بنکەی پەکەکە  لەباکووری ئێراق دوو ئەندامی ئەم تاقمە کوژران و سێ حەشارگەی ئەوانیش تێک ڕووخا  .

ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند  دوابەدوای بەدەست هاتنی زانیاریگەلێک سەبارەت بە ئامادەبوونی هێزی پەکەکە لە ناوچەکانی زاپ  و گارا لە باکووری ئێراق  کە بەنیازن پەلاماربکەنە سەر بنکەکانی پشکنینیسەربازی لە ناوخۆی تورکیا، سوپای تورکیا دەستی داوەتە ئۆپراسیۆنی ئاسمانی بەدژی ئەوان  و لە ئەنجام دا دوو ئەندامی پەکەکەی کوشت و سێ ئەشکەوت کە وەک پەناگا و زاخەی چەکەمەنی کەڵکیان لێ وەردەگرت و بنکەیەکی چەکی  دوشکا ، تێک ڕووخان .

ئەم پەلامارە لەلایەن فرۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێ فڕوکەوانەکانی  هێزی ئاسمانیی سوپای تورکیا ئەنجام بوو  .