حوزه‌یران 22, 2017 15:46 Asia/Tehran
  • کوژرانی دوو سەربازی تورک لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی پەکەکەدا

سەرچاوە میدیاییەکانی تورکیا ڕایانگەیاند، دوو سەربازی تورک لەئاکامی شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەو هەروەها ڕوودانی هەوڵێکی خۆکوژیی لەپارێزگای ئەزمیر، کوژراون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، سوپای تورکیا ڕایگەیاند کە دوو کەس لە سەربازانی تورک سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لەدژ چەکدارانی پەکەکە لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کوژراون.

میدیاکانی تورکیا هەروەها هەواڵی ڕوودانی تەقینەوەیەک لە ناوچەی "قول تابا"ی سەر بە پارێزگای ئەزمیر لەبەردەم ناوەندی پۆلیس و لەنزیک ناوچەی ناتۆیان ڕاگەیاند.

هیچ ڕاپۆرێک لەبارەی ژماری قوربانیانی شیمانەیی ئەو تەقینەوەیە بڵاو نەکراوەتەوە.