حوزه‌یران 22, 2017 16:44 Asia/Tehran
  • کەماڵ قلیچدارئۆغڵوو ڕوو لە ئەردۆغان: ئەی ئەردۆغان، تۆ دیکتاتۆری

ئەردۆغان، بەشدارانی ڕێپێوانێکی بەوە تۆمەتبار کرد کە گوایە لەگەڵ کودەتاچیان لە پەیوەندیدان و پێی ڕاگەیاندبوون کە: پێتان سەیر نەبێ ئەگەر لەلایەن دەزگەی دادەوە بانگ کران.

پارتی کۆماریخوازی گەل لە شەش ڕۆژ لەمەوبەرەوە تائێستا ڕێپێوانێکی ناڕەزامەندانەی لەدژ حکومەتی ئەردۆغان بەڕێوە بردووەو ڕێبەرایەتی دەکات.

ئەو ڕێپێوانە لە ئانکاڕا هەتا ئەستەمووڵ بەمەودای ٤٢٥ کیلۆمتر خەریکە ئەنجام دەگرێ.

ئەو ڕێپێوانە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە گیرانی پەرلەمانتارێکی ئەو پارتە بەڕێوە دەچێ.

ئەو نوێنەرە بەتۆمەتی سیخوڕیی ، ٢٥ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە. ئۆغڵوو ئەو تۆمەتە بەسیاسی دەزانێ و ئەردۆغان بە دەسوەردان لە سیستەمی دادەوانیی تورکیا تاوانبار دەکات.

کەماڵ قلیچدارئۆغڵوو سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەل(جەهەپە) کە سەرەکیترین نەیاری حکومەتی ئەردۆغان(سەرۆک کۆماری تورکیا) یە ، لەبەردەم هەزاران بەشداربووی ئەو ڕێپێوانە، تۆمەت و بوختانی توندی دژ بە ئەردۆغان هێنایە ئاراوە.

قلیچدارئۆغڵوو وتی: بەردەوام لەتەنیشت دادگەرییدا دەمێنینەوە.

ئەگەرکەسێک سەبارەت بە مافەکانی من قسە بکات و بڵێت کە ئەو مافانە لەسای لوتفی حکومەتەوەیە، دەڵێم کە ئەو، دیکتاتۆرەو ئێستا دەڵێم کە ئەی ئەردۆغان، تۆ دیکتاتۆری .