دووهەم گرووپ لە سەربازانی تورکیا گەیشتنە قەتەر
حوزهیران 22, 2017 18:07 Asia/Tehran
دووهەم تاقم لە سەربازانی تورک رۆژی پێنج شەممە گەیشتنە قەتەر.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، ئەو گرووپە پێکهاتوو لە بیست وپێنج سەربازی تورک و پێنج ئۆتۆمبیلی سەربازییە.
میدیا عەرەبییەکان رۆژی یەکشەممە هەواڵی چوونی یەکەم گرووپی سەربازانی تورک بۆ دۆحەی قەتەریان ڕاگەیاندبوو.
پێشتر، پەرلەمانی تورکیا پڕۆژەیاسایەکی بۆ جێگیرکردنی هێزێکی سەربازی نوێ لە پێگەی ئەو وڵاتە لە قەتەر پەسەند کرد.
ژماری ئەو هێزانە نزیک بە پێنج هەزار کەس ڕاگەیێندراوە.
وڵاتانی عەرەبستان، میسر، ئیمارات و بەحرەین رۆژی ١٥ی جۆزەردان لە بەیاننامەگەلی جیاجیادا ، پەیوەندیی دیپلۆماتیکیان لەگەڵ قەتەردا بەفەرمیی پچڕاندو ئەو وڵاتەیان بە داکۆکی لە گرووپە ڕەشەکوژەکان تاوانبار کرد.