بایده‌میر: ئه‌ردۆغان تۆڵه‌ی خۆی له ده‌میرتاش کرده‌وه
عوسمان بایده‌میر رایگه‌یاند، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان به‌زیندانیکردنی ده‌میرتاش، تۆڵه‌ی خۆی سه‌نده‌وه چونکه نایه‌وێت که‌س ببێته رکابه‌ری و رووبه‌ڕووی ببێته‌وه.
عوسمان بایده‌میر، وته‌بێژی هه‌ده‌په له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا که له هۆڵی فراکسیۆنی هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی تورکیا سازیکرد، رایگه‌یاند: "231 رۆژ به‌سه‌ر به‌ندکردنی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌دا تێپه‌ڕیوه، که له 4ی تشرینی دووه‌می 2016دا به‌ندکرابوون".
وتیشی: " دادپه‌روه‌ری ئه‌گه‌ر دوابکه‌وێت دادپه‌روه‌ری نییه و زیندانیکردنی هاوسه‌رۆکانی هه‌ده‌په، هه‌وڵی لادانی هه‌ده‌په‌یه و دوورخستنه‌وه و قڕکردنی سیاسه‌توانه‌کانیه‌تی".
بایده‌میر دادگای تورکیای تۆمه‌تبار کرد وتی "له‌گه‌ڵ هه‌ر لێدوانێکی سه‌رۆک کۆماری تورکیا، ژماره‌ی سکاڵانامه‌کانی دژ به‌په‌رله‌مانتارانی فراکسیۆنی هه‌ده‌په روویان له زیادبوون ده‌کرد تا گه‌یشته 631 سکاڵانامه".
راشیگه‌یاند، وه‌زاره‌تی داد هه‌موو لێدوانه‌کانی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ی کردووه‌ته سکاڵا، هاوکات نووسراوێکی نهێنیی وه‌زاره‌تی دادی تورکیای ئاشکرا کرد که وه‌زاره‌تی داد ره‌وانه‌ی داواکاری گشتیی ئامه‌دی کردووه و داوای کردووه به‌زووترین کات سکاڵانامه دژ به‌په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په ئاماده بکه‌ن.
عوسمان بایدەمیر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "سه‌رۆک کۆمار و وه‌زاره‌تی داد و حکومه‌تی ئاک‌پارتی راشکاوانه مادده‌ی 138ی ده‌ستووری تورکیایان پێشێلکردووه که باس له بێلایه‌ن بوون و سه‌ربه‌خۆبوونی دادگا ده‌کات و له‌مباره‌یه‌وه سکاڵای خۆمان پێشکه‌ش ده‌که‌ین".
وتیشی "دادپه‌روه‌ری، یه‌کسانی، ئازادی و ئاشتییه‌کی شکۆدار لەلای هه‌رکه‌سێکه‌وه بێت، له‌گه‌ڵیداین، ئه‌وه‌ی لایه‌نگری ئه‌مه‌بێت، ئێمه لایه‌نگری ده‌بین و وته‌بێژی ئه‌وده‌بین".