حوزه‌یران 23, 2017 16:08 Asia/Tehran
  • تورکیا : لە بارەی بنکە سەربازیەکانی خۆمان لە قەتەر پێداچوونەوە ناکەین

وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند وڵاتەکەی بڕیاری نیە بەرێککەوتنامەکەی دا بچێتەوە لە گەڵ قەتەر لە بارەی بنکە سەربازیەکان و ناردنی هێزی سەربازیی بۆ ئەو وڵاتە .

 بەپێی راپۆرتی ئیسنا ، بە گێڕانەوە لە روسیا ئەلیەوم ، فکری ئیشیک ، وەزیری بەرگریی تورکیا لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیی ئەمڕۆی خۆی دا جەختی کردەوە : هیچ جۆرە داوایەکمان بۆ داخستنی بنکەی سەربازیی خۆمان پێنەگەیشتووە .

ئیشیک وتیشی : هەرچەشنە داوایەک بۆ داخستنی بنکەی سەربازیی لە لایەن لایەنی سێیهەمەوە وەک دەسوەردان لە پێوەندیەکانی ئانکارا لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی لێواری کەنداوی فارسە . بنکەی سەربازیی تورکیا لە قەتەر بۆ پاراستنی ئاسایشی قەتەر و ناوچەکەیە .

لێدوانەکانی وەزیری بەرگریی لە کاردانەوە  بە داوای وڵاتانی  بایکۆتکەری قەتەری لەوان سعودیە ، ئیمارات ، بەحرێن و میسرە کە خوازیاری چوونەدەری لەشکەریانی تورکیا لە قەتەر و داخرانی بنکە سەربازیەکانی تورکیا ببوون .