حوزه‌یران 23, 2017 16:30 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی تورکیا : دوای کودیتا سەتی 25 ی دیپلۆماتەکانمان لە سەر کار لابرد

مەولوود چاووش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی : دوای کودیتای ناکامی 15ی ژولای ساڵی 2016 ، ناچار بووین سەتی 25 ی دیپلۆماتەکانی سەر بە گروپی گولەن لە وەزاڕەتی دەرەوە لەسەر کار لابەین .

 بەپێی راپۆرتی رۆژی هەینی ئیرنا ، چاووش ئوغڵوو دوای سەردانی ژاپۆن و لە هەڤپەیپینێک دا لە گەڵ پەیامنێران گوتی : کەسانی سەر بە تاقمی گولەن بە هیچ جۆر بە حکومەت وەفادار نەبوون و لەبەر ئەوە ناچار بووین لە وەزاڕەتی دەرەوە دەریان بکەین .

ناوبراو گوتیشی : کەسانی هاپێوەند بە تاقمی گولەن بە هیچ جۆر بە حکومەتی تورکیا وەفادار نین و تەنانەت هەندێ لە دیپلۆماتەکان لە وەزاڕەتی هەستیاری کاروباری دەرەوە بەڵگەنامەی نهێنیان دابووە دەستی فەتحوڵڵا گولەن و ئێمە ناچار بووین بۆ پاکتاو کردنی ئەم کەسانە لە وەزاڕەتی دەرەوە ، سەتی 25 ی دیپلۆماتەکان دەربکەین .

ناوبراو تاقمی گولەنی بۆ هەموو وڵاتانی جیهان وەک هەڕەشەیەک ناوبرد و گوتی : ئەندامانی ئەم گروپە بۆ رێکخراوە هەواڵگریەکانی هەندێ لە وڵاتان چالاکی دەکەن .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات فەتحوڵڵا گولەن بە پێکهێنانی گروپێک بە ناوی فەتۆ و بە دزە کردن بۆ نێو پێکهاتەی دادڤانیی ، سەربازیی ، فێرکاریی و ئەرکانی حکومەت ، کودیتای15 ی ژولای رێکخستووە .