حوزه‌یران 23, 2017 18:56 Asia/Tehran
  • وتەبێژی یەپەگە : تورکیا خەریکی ئامادەبوونە بۆ هێرشی سەر عفرین

وتەبێژی هێزە کوردیەکانی یەپەگە رایگەیاند تورکیا بەشێک لە هێزەکانی خۆی بۆ ناوچەی مارە و ئیعزاز ناردووە تا هێرش بکاتە سەر عفرین .

 بەپێی راپۆرتی کوردپێس ، نووری مەحموود وتەبێژی هێزەکانی یەپەگە بە ئاماژە بە جموجۆڵی سەربازیی تورکیا لەسە سنووری عفرین - کیلیس و هەروەها جوڵەی سەربازیی لەنێوخۆی ت  سوریا گوتی : تورکیا لەسەر سنووری عفرین دەستی داوەتە ناردنی هێزی سەربازری و چەک و چۆڵ . هەروەها شایەتی جوڵەی سەربازیی هێزەکانی تورکیاین لە نێو خاکی سوریاش .

ناوبراو وتیشی : لە لای ئیدلیبەوە ناردنی باروبنەی سەربازیی دەبینین . چەکی قورس خەریکە بۆ ناوچەکە دەگوازرێتەوە . لە بارەی ئاماری ئەم چەک و چۆڵانە زانیاری ورد لە دەست دا نیە.