حوزه‌یران 24, 2017 16:48 Asia/Tehran
  • دەرکرانی سی وسێ هەزار مامۆستا لە تورکیا دوابە دوای کودەتا

سی وسێ هەزار مامۆستا دوای کودەتا بێ ئاکامەکەی هاوینی ساڵی ڕابردووی تورکیا دەرکران.

عیسمەت ییلماز وەزیری پەروەردەو بارهێنانی نیشتمانی تورکیا ڕایگەیاند : سی وسێ هەزار مامۆستا ی فیرگەکانی تورکیا دوای کودەتا بێ ئاکامەکەی پازدەی جۆلای دووهەزارو شازدە لە کار دەرکران. بە پێی ڕاپۆرتی ئاناتولی، عیسمەت ییلماز دوێنێ شەو لە ڕێ وڕەسمی بەربانگ لەگەڵ کارگیڕانی ڕێکخراوی ناوەندی پەروەردەو ڕاهێنانی نیشتمانی تورکیا وتی: لە سەرژمێری کۆماری تورکیا هیچ کات وەها خۆلێکی دژواردوای کۆدەتا بێ ئاکامەکەی هاوینی ڕابردوو ڕووی نەداوەو پاکتاو کردنی دەوڵەت لە ئەندامانی سەربە فە تحوڵڵا گولەن کاریکی زۆر دژوار بوو. وەزیری پەروەردەو ڕاهێانی تورکیا ئیدعای کرد دەرکرانی ئەم مامۆستایانە بۆ ڕزگاری تورکیا پێویست وزەروری بوو ووتی: لە درێژەی توێژینەوە لە هۆکارانی سەر بە گولەن سەرەڕای دەرکرانی سی وسێ هەزار مامۆستا ، توێژینەوە بەسەر چواردە هەزارکەسی تر لە مامۆستایان وکارمەندانی وەزاڕەتی پەروەردە وبارهێنانی نیشتمانی درێژەی هەیە . وەزیری دادئەستێنی تورکیا یەک مانگ لەمەوپێش ژماری کەسانی هاوپێوەند لەگەڵ تاقمی فەتحوڵڵا گولەنیان نێزیک بە سەدو پەنجا هەزار کەس ڕاگەیاند ووتی: ئەم کەسانە بە شێوەی ڕاستەو خۆ وناڕاستە وخۆ لە کۆدەتا ی پازدەی جولای ساڵی ڕابردووی تورکیا دەوریان هەبوو. تورکیا دوای کۆدەتا لە چوار خۆلی پەیتا پەیتاحاڵەتی نائاسایی ڕاگەیاندووە وبە کەڵک وەرگرتن لە ئیختیاراتی یاسایی سەرچاوەگرتوولەو بە دەرکردنی بەخش نامە گەلیک لە حوکمی یاسا ، دەستی داوەتە پاکتاو کردنی هەموو بەشەکانی حکومەتی ودەوڵەتی لە کەسانی تاوانبار بە کودەتا .