سه‌رۆکی لیژنه‌ی ڕه‌وانه‌کراوی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل بۆ په‌رسووس: 91 هاووڵاتی له په‌رسووسدا کوژراون/ ڕووداوه‌کانی په‌رسووس له‌ناوبردنی مێژوو و فه‌رهه‌نگیی هه‌زار ساڵه بوو
حوزه‌یران 24, 2017 16:50 Asia/Tehran
زه‌ینه‌ب ئالتین ئۆک له‌باره‌ی ڕووداوه‌کانی سوور وتی: له‌م شاره‌دا 91 هاووڵاتی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه کوژراون. ده‌وڵه‌تی تورکیا مێژووی هه‌زار ساڵه‌ی ئه‌م شاره‌ی له‌ناو بردووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ڕۆژنامه‌ی دیوار، لیژنه‌یێکی پایه‌به‌رز له پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا به سه‌رۆکایه‌تیی زه‌ینه‌ب ئالتین ئۆک بۆ لێکدانه‌وه‌ی بارودۆخی سوور پاش قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و ئۆپه‌راسیۆنی قورسی سوپا سه‌ردانی دیاربه‌کری کردووه.
زه‌ینه‌ب ئالتین ئۆک پاش سه‌ردان‌کردنی گه‌ڕه‌که‌کانی "عه‌لی پاشا" و "لاله‌بی" په‌رسووس له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێراندا زیادی کرد: ئێمه له ڕێپێوانی عه‌داله‌ت به دروشمی "عه‌داله‌ت بۆ هه‌مووان" که‌وتینه‌ڕێ. به‌م بۆنه‌وه له هه‌ر کوێ وڵات‌دا له به‌رانبه‌ر هه‌ر ناعه‌داله‌تییێک به ده‌نگی ئه‌وان ده‌گۆڕدرین. قه‌ده‌غه هاتوچۆوه‌کان له په‌رسووس بۆ ماوه‌یێکی درێژخایه‌ن کوژرانی هاووڵاتییانی سڤیلی به‌دواوه بوو. له ماوه‌ی 665 ڕۆژدا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و گه‌مارۆدانی سه‌ربازی له په‌رسووسدا جێگیر بوو. به‌داخه‌وه له‌م ماوه‌یه‌دا 91 هاووڵاتیی کوژران و له ئێستادا مرۆڤه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ده‌ستدانی پاشماوه‌ی خانووه‌کانیان له ژێر وێرانه‌کانی په‌رسووسدا به‌ره‌وڕوون.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا وێڕای ئاماژه به دانانی شاری په‌رسووس له لیستی یۆنسکۆ وه‌کوو میراتی مێژوویی جیهانی وتیشی: له ڕاستیدا ئه‌مه سیاسه‌تێکی له پێش داڕێژراو و سیستماتیکه که هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و مرۆڤانه‌ی که له‌م شوێنه‌دا ده‌ژین له ڕابردووی خۆیان جیا بکاته‌وه. پاش ده‌ست‌پێکردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له په‌رسووس 45 هه‌زار که‌س له حه‌شیمه‌تی ئه‌م شاره ناچار به کۆچ کردن بوون. به دوای ئه‌م کۆچ‌کردنه میراتی فه‌رهه‌نگی خۆیانیان به‌جێهێشت. به‌و ڕووداوانه‌ی که له په‌رسووسدا ڕووی دا شاهیدی له‌ناوبردنی فه‌رهه‌نگ و مێژووی هه‌زار ساڵه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه بووین. شه‌ڕێک که حکوومه‌تی تورکیا له دژی په‌رسووسدا ده‌ستی‌پێکرد ته‌نیا میراتی فه‌رهه‌نگی نه‌کردۆته ئامانج به‌ڵکوو ئه‌مه ڕووخانێکی جیهانییه.
جێگری پارتی کۆماریخوازی گه‌ل وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که ناوی په‌رسووس به تاڵان براوه، ڕاشیگه‌یاند: لێکدانه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌یێکی زۆر وردبینانه ئه‌نجام ده‌ده‌ین. گوێڕایه‌ڵی قسه‌ی هه‌مووان ده‌بین. له‌م ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و دانیشتووان قسه ده‌که‌ین. ڕاپۆرتێکی بێلایه‌نانه ئاماده ده‌که‌ین.