حوزه‌یران 25, 2017 16:09 Asia/Tehran
  • ئەردوغان لەسەر نوێژی جەژنی ڕەمەزان لەسەر خۆی چوو

سەرۆکی تورکیا کاتی خوێندنی نوێژی جەژنی ڕەمەزان لەبەر گوشاری خوێنی باڵا و نەخۆشی شەکرە، لەسەر خۆی چوو .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی حوریەت دوای لەسەرخۆچوونی رەجەب تەیب ئەردوغان ،  پارێزەرەکانی خێرا بەرەو ئەو رۆیشتن و پزیشکەکانیش گەیشتنە نێو مزگەوت بەڵام  مۆڵەت نەدرایە پەیامنێران  کە نیزیک بن و بچنە نێو مزگەوتەکە.

ئەردوغان دوای بەڕێوەچوونی نوێژی جەزنی ڕەمەزان  لەگەڵ پەیامنێران دیداری کرد و وتی : باری تەندوروستیەکەی لەبەر گوشاری خوێنی هاوپێوەند بە نەخوشی شەکرە، تووشی گرفت بووە .