حوزه‌یران 25, 2017 16:11 Asia/Tehran
  • کوژرانی دوو ئەندامی پەکەکە لە ستانی وانی تورکیا

سەرچاوەکانی هەواڵ باسی کوژرانی دوو ئەندامی پەکەکەیان کرد لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزی ئاسایشی لە ستانی وان لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن لە ئەنقەرەوە، ستانی وان ڕایگەیاند  ئەم دوو ئەندامەی پەکەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەلاماری هێزی ئاسایشی  لە ناوچەی سەلیم بەی  ئەم  پارێزگەیە کوژراون  .

بەپێی ڕاگەیاندنی پارێزگاری وانی تورکیا ئەم دوو ئەندامەی  پەکەکە بەنیازی ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی تەقینەوە لەم پارێزگەیە دا بوون.

ڕەوتی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی  پرسی کوردەکان لە تورکیا لە دیسەمبەری ساڵی 2012ەوە دەست پێکرابوو  ، دوابەدوای تەقینەوەی ژووئیەی  ساڵی 2015 لەشاری پرسوز  ڕاوەستا و دوای ئەوە سوپای تورکیا و پەکەکە  پەلامار بۆسەر بنکەکانی یەکتریان دەست پێکرد  کەلەم ماوەیە دا پتر لە  دە هە زار  لە هێزی ئاسایشی و ئەندامی پەکەکە کوژران.