حوزه‌یران 25, 2017 17:31 Asia/Tehran
  • داکۆکی کردنەوەی تورکیا لە قەتەر

سەرۆکی تورکیا بە ڕاگەیاندنی داکۆکی ئەنقەرە لە هەڵوێستەکانی قەتەر بەرامبەر داواکاری هەندێ وڵاتی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس ڕایگەیاند: تورکیا لە تەنیشت دەوحە دا دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ تەلەفزیۆن لە ئەنقەرەوە  ڕەجەب تەیب ئەردوغان ئەمڕۆ یەکشەممە دوای خوێندی نوێژی جەژنی رەمەزان  لە مزگەوتی معمارسینان  لە ئەستەمووڵ وێڕای پیرۆزبایی کردنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە شارومەندانی وڵاتەکەی و موسوڵمانان  لە قسەگەلێک دا نەیارەتی قەتەر بەرامبەر داواکاریی سێزدەیانەی هەندێ  وڵاتی دەورووبەری کەنداوی فارسی بە هەوڵێکی شیاو زانی و پێشوازی لێ کرد  .

ئەردوغان وتی : تورکیا وەها داواکاریگەلێک بە بنپێکردنی مافی نێودەوڵەتی دەزانێ و ئەوە بەنیشانەی پەلامارکردنەسەر سەروەری گەلی وڵاتێک دەزانێ  کە لە مافی نێودەوڵەتی دا پاسایەکی بۆ نییە و نادروستە.

ناوبراو هەروەها داواکاری داخستنی بنکەی سەربازیی تورکیا لە قەتەری بێ ڕێزی کردن بە ئەنقەرە زانی و وتی : بۆ  هاوکاریی بەرگرییانە لەگەڵ وڵاتێک مۆڵەت لەهیچ کەس  ناگرین  .

ئەردواغان بایکۆتە سەپێندراوەکان بە دژی قەتەری ئیدانە کرد و وتی : ئەمڕۆ دەوڵەتی ئەم وڵاتە بەرەوڕووی بایکۆتی جۆربەجۆر بووە و داکۆکی کردنی ئەنقەرە لە دوحە لەبەرامبەر ئەم بایکۆتانە درێژەی دەبێت .

لەم پێڕستە سێزدە یانەیە  گرینگترین  مەرجێک کە عەرەبستان، ئیمارات و بەحرەین و میسر بۆ قەتەریان دیاری کردووە  داگری بچڕاندنی  پێوەندی یدپلۆماتیک لەگەڵ ئێران، حیزبوڵڵای لوبنان، بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس، داخرانی تۆکمەوتەواوی تۆڕی کەناڵی ئەلجەزیرە و  داخستنی بنکەی سەربازیی تورکیا لە خاکی ئەو وڵاتەیە .

ئەم چوار وڵاتە عەرەبییە لە پێنجەمی ژووئەنی ساڵی 2017 پێوەندی دیپلۆماتیکی خۆیان لەگەڵ قەتەر پچڕاندووە و شاندەکانی دیپلۆماتیکی خۆیان لە دۆحە بردوەتە دەر .