حوزه‌یران 26, 2017 21:13 Asia/Tehran
  • پەیوەست بوونی پارتی دێموکراتیکی گەلەکانی تورکیا بە ڕێپێوانی ناڕازیانی دژە دەوڵەتی

پارتی دێموکراتیکی گەلانی تورکیا هەدە پە ڕایگەیاند ، ئەم دامەزراوە سیاسیە ڕەخنە گرەی دەوڵەت وپارتی دەسەڵاتدار دەیەوێ لە ناڕەزایەتی دەبڕین بە دۆخی بەردەم لە تورکیا پەێوەست بن بە ڕێپێوانی " عەداڵەت" ی کەماڵ قلێچدار ئوغلۆ ڕێبەری پارتی کۆماری خوازی گەل.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەم دامەزراوە سیاسیە ڕۆژی دوشەممە ڕایگەیاند ، بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی ناوەندی پارتی دێموکراتیکی گەلەکان ، ئەم پارتە ولاینگرەکانی لە ناڕەزایەتی دەبڕین بە دەسگیر کرانەکانی ئەم دوائیە ودەرکرانی حوکمی زیندان بۆ نوێنەرانی مەجلیس بۆ ڕێپێوانی پاسەوانی کردن لە عەدالەت کە لەلایەن پارتی کۆمارێخوازی گەلی تورکیا وکەسایەتی کەماڵ قلێچدار ئوغلۆ لە ئانکارا هەتا ئەستەموڵ دەسپێکراوە ،پەێوەست دەبێت. بەپێێ هەواڵی میدیاکانی تورکیا ، ئەندامانی پارتی دێموکراتیکی گەلەکان هەروەها کاروانی پارتی کۆمارێخوازی گەل لە پاڕێزگەی " بولو" ولە نێزیک زیندانی شوێنی فیگن یوکسکداغ لە سەرۆکانی پێشووی پارتی دێموکراتیکی گەلان هەتا شاری ئەستەموڵ هاوڕی یەتی دەکەن. سەدان کەس لە ناڕازیانی دەوڵەت وپارتی دەسەڵاتداری تورکیا لە دە ڕۆژ لەمەوپێش بە کۆبوونەوە لە پێتەختی ئەم وڵاتە ، ڕێپێوانی چوارسەدو پەنجا کیلومێتری لە ئانکارا هەتا ئەستەموڵیان دەسپێکرد. ئەم ناڕازیانە بڕیارە بە پای پیادە و بە هەڵگرتنی پلاکارد گەلیک " عەداڵەت" و ئازادیمان دەوێ - ڕیگای چوارسەدو پەنجا کیلومێتری ئانکارا هەتا شاری ئەستەموڵ بە پیاسە کردن بپێون. کەماڵ قلیچدار ئوغلۆ ڕێبەری پارتی کۆماڕێخوازی گەلی تورکیا ڕێکخەری ئەم ڕێپیوانە بووەو خۆیشی لەم ڕێپێوانە ناڕازیانە بەشداری دەکات. دەوترێ ئەم ڕاێپێوانە لە ناڕەزایەتی دەبرین بە دەرکرانی حوکمی بیست وپێنج ساڵ زیندان بۆ ئەنیس بربر ئوغلۆ نوێنەری پەرلەمانی تورکیا وئەندامی حێزبی کۆمارێخوازی گەل"  جە هە پە"ی تورکیا ئەنجام دەبێت.