حوزه‌یران 27, 2017 11:56 Asia/Tehran
  • پەلاماری پەکەکە بۆسەر بنکەی سەربازی تورکیا لە ستانی حەکاری

سەربازێکی تورکیا لە پەلاماری هێزەکانی پەکەکە بۆسەر ئەم وڵاتە لە پارێزگەی حەکاری لەباشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا کوژرا .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتولی  پارێزگاری کوردنشینی حەکاری ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا باسی پەلاماری بەهاوەن و تەقەی قورسی  ئەندامانی تاقمی پەکەکەی کرد لە باکووری ئێراقەوە بۆسەر بنکەی سەربازی تورکیا لە شەمدینلی  لە نیزیکی  سنوورەکانی هاوبەشی تورکیا و ئێراق .

لەم بەیاننامەیە ڕاگەیەندراوە  وێکەوتنی هاوەنی ئەندامانی پەکەکە بۆسەر بنکەی شەمدینلی بووەتە هۆی کوژرانی  هێزێکی تورکیا.

ڕۆژی یەکشەممەش  بە هۆی پەلاماری ئەندامانی پەکەکە  بۆسەر یەکەی سوپای تورکیا لە ناوچەی جوکورچە لە پارێزگەی حەکاری سەربازێکی دیکەی  ئەم وڵاتە کوژرا.

ڕەوتی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کوردەکان لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا لە دیسەمبەری  ساڵی 2012 دەستپێکراوە بەڵام دوابەدوای تەقینەوەیەک لەشاری سوروچ لە ژوئیەی ساڵی 2015 پێشی پێ گیرا.

لەوەبەدوا سوپای تورکیا وپەکەکە  پەلامار بۆسەر بنکەکانی یەکتریان دەست پێکردووە کە لانیکەم شەشسەد هێزی ئاسایشیی تورکیا و زۆرتر لە حەوت هەزار ئەندامی پەکەکە  تائێستا کوژراون .