حوزه‌یران 27, 2017 17:33 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی تورکیا : تورکیا لە خراپترین دەوران وسەردەمی بنپێکردنی مافی مرۆڤ دایە

پەرەی ژماری حاڵەتەکانی بنپێکرانی مافی مرۆڤ لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە ساڵی دووهەزاروشازدە بووە هۆ هەتا خەڵکی تورکیا ئێستاکە شایەتی خراپترین دۆخی مافی مرۆڤ بە بەراورد گەل دەوریەکی سی ساڵە بن.

بە پێی ڕاپۆری کورد پرێس ، ئوزتورک تورک ئوغان سەرۆکی ئەنجومەنی ماڤی مرۆڤی تورکیا وتی: پەرەی حاڵەتەکانی بنپێکرانی مفی مرۆڤ لە تورکیا بووە هۆ  هەتا ئەم وڵاتە ئێستاکە لەچاو  سی ساڵی ڕابردوو لە باری بنپێکرانی مافی مرۆڤ لە خراپترین دەوران دابێت.

تورکیا پێشتر دەورەیەکی پازدە ساڵەی دۆخی تایبەتی تێپەڕاند کە لەساڵی دووهەزارو دوو کۆتایی پێ هات . وئێستاکە لە پازدەی جۆلای دووهەزارو شازدە ودوابەدوای کۆدەتا بی ئاکامەکە ، کە  دەوڵەتی تورکیا بزوتنەوەی گولەن بە هۆکار دەزانێت ، دۆخی نایاسایی لە وڵات زالە و هەرسێ مانگ جارێک دووپات کردوەتەوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی تورکیا وتی: بنپێکرانی مافی ئازادی خەڵک ، یانی دەسگیرکران وقۆڵبەست کرانی سەرەڕوویانە لە خراپترین ڕادە . خەڵک لەبەر بیر وڕایان دەسگیر دەکرین وئەمە سەلمێنەری بنپێکردنی ئازادی بیروڕایە.

یەکێ لە خراپترین ڕوداوەکان ڕاپۆرت گەلیکە لەمەڕ ئەمەکە کەسانێک بێ سەروشوێن دەبن ودوایی دیاری دەکرێت کە دەسگیر کراون.

ئەم  حاڵەتانە لە ساڵی دووهەزارو چوار هەتا ئێستاکە بێ پێشینە بووە.