ته‌مووز 23, 2017 19:46 Asia/Tehran
  • سەفەری سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ چەند وڵاتی لێواری کەنداوی فارس

سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ڕاوێژ لەگەڵ ژمارێک لە وڵاتانیی لێواری کەنداوی فارس، ئەمڕۆ یەکشەممە سەفەری دەورەیی خۆی بۆ عەرەبستان، کوەیت و قەتەر دەستپێدەکات.

 بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری خۆێندکارانیی ئێران(ئیسنا) بە گێرانەوە لە ڕۆژنامەی واوە ناوچەیی " شەرقۆلئەوسەت" ،" ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیارە لە سەفەری ناوچەیی، لە بارەی چارەسەری قەیرانی نێوان قەتەر و چوار وڵاتی عەرەبی ڕاوێژبکات. " ڕەجەب تەیب ئەردوغان" کە رۆژی یەکشەممە سەردانی "جەددە"ی عەرەبستان دەکات لەگەڵ " مەلێک سەلمان" ،شای ئەو وڵاتە و ژمارێکی دیکەی کاربەدەستانی سەعوودی دیدار دەکات. سەرۆک کۆماری تورکیا بەر لەوە وتبووی کە ئانکارا هەموو هەوڵی خۆی لە پێناو چارەسەرکردنیی قەیرانی بەدی هاتوو لە نێوان قەتەر و چوار وڵاتی بایکۆتکەری دۆحە ئەدات. عەرەبستان، میسر، ئیمارات و بەحرەین، پێنجەمی ژوئەنی ٢٠١٧ لە بەیاننامەی جیا جیا پچرانیی پێوەندیی دیپلۆماتیکی خۆیان لەگەڵ قەتەر ڕاگەیاند و بایکۆتگەلێکیان دژی ئەو وڵاتە دیاری کرد کە لە وێنەی ئەوان، داخرانیی کەناڵی ئەلجەزیرە و پێگەی سەربازی تورکیا لە قەتەر بووە. قەتەر ئەو داواو ویستانەی ڕەدکردووە .