ته‌مووز 23, 2017 21:23 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی خەڵکی ئەستەمۆڵ دژی ئەردۆغان

خۆپیشاندانی خەڵکی ئەستەمۆڵ لە ناڕەزایەتی بە سیاسەتەکانی سەرکوتکارلانەی دەوڵەتی ئەردۆغان بە دەسوەردانی هێزەکانی پۆلیسی تورکیا توند و تیژی لێکەوتەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی فەڕانسا  هێزەکانی پولیسی  تورکیا  بۆ بڵاوە پێی کردنی  خۆپیشاندەران  بۆ لاگری  لە  دوو کەسی  مانگرتوو  بە ناوەکانی  " سەمیح ئوزاکچا "  نوریە گولمەن "  للە ئەستەمۆڵ    کەڵکیان لە گازی فرمێسک هێن و  تڕوموبیلی  ئاو پژێن وەر گرت  و   زیاتر لە چل کەسیان  قۆڵبەست کرد . مانگرتووان  لە ناڕەزایەتی   بە   لەسەر کار لابردنیان بە تۆمەاتی هاوکاری لە گەڵ گولەن بۆ دەسوەردان لە کودەتای 15 ژوئییەی 2016ی تورکیا بۆ ماوەی چوار مانگە  کە  مانیان لە خوراک گرتووە  و بارودوخی  تەندورستی  باشیان نیە .   نوریە گولمەن  مامۆستای  ئەدەبیات  35 ساڵان و هاوسەرەکەی   " سەمیح ئوزوکجا  " 28 ساڵان  ماموستای قوتابخانە  مانگی ڕابردوو   لە ناڕەزایەتی  بە دەنگی دادگای کە  ئەوانی بە تومەتی  دەستێدا بوون لە کودەتای   سەربازی  ساڵی پاری تورکیا لە سەر کار دەر کرا بوو   قوڵبەست کران .  دەوڵەتی تورکیا  بانگەشەی کردووە  کە گرووپی گولەن   کودەتای  15 ژوئییەی  لە و وڵاتەی  ڕێکخستووە  گولەن   ئەو   بانگەشەیەی  دەوڵەتی  تورکیای  ڕەت کردووەتەوە .