ئاڵمان مافی دەست وەردان دە کاروباری نێوخۆیی تورکیای نییە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند ئاڵمان مافی دەسوەردان لە کاروباری نێوخۆیی ئانکارای نییە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فەڕانسە ئەردۆغان ئەمڕۆ یەکشەمە بەر لە دەسپێکی سەفەری بۆ وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس ڕایگەیاند تورکیا وڵاتێکی سوسیال دیموکراتە و هیچ وڵاتێک مافی دەسوەردان لە کاروباری ناوخۆی نیە . مەبەست لە سەفەری دەورەیی ئەردۆغان هەوڵ بۆ کۆتایی دان بە بارگرژیەکان نێوان قەتەر و چوار وڵاتی عەرەبیە کە قەتەر بە لاگری لە تێڕوڕێزم تاوانبار دەکەن .
زیگمار گابریەل و.ەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمان یش وێڕای وشداری دان سەبارەت بە سەرمایەنانەوەی کۆمپانیا ئاڵمانیەکان لە تورکیا باسی کرد لە پێداچوونە سەبارەت بە پەیوەندی دوو وڵات . پەیوەندی نێوان ئانکارا و برلین لە چەن ڕۆژی ڕابردوودا بە هۆی شەپولی گرتنەکانی شاروومەندانی ئاڵمانی لە لایەن کاربەدەستانی تورکیاییەوە ئاڵۆزتر بووە . تورکیا بە جاران ئاڵمان تاوانبار دەکات بە پەنا دان بە میلیشیا کوردەکان و دەسوەردانی ئەوان لە کودەتای بێ ئاکامی 15 ژوئییە ساڵی ڕابردووی زاینی تورکیا . وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان وشداری داوە کە ئیدی ناتانێ ئاسایشی شاروومەندانی لە تورکیا بە هۆی قۆڵبەست کردنەکانی ئەم دواییە لەو وڵاتە دابین بکات .