ته‌مووز 26, 2017 20:38 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: گرفتی نێوان هەر سێ وڵاتەکەی هەرێمی کەنداوی فارس زیانی پێ گەیاندووین

ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا قەیرانی قەتەری بە جێگای نیگەرانی زانی و وتی: گرفتی نێوان هەر سێ وڵاتەکەی هەرێمی کەنداوی فارس زیانی پێ گەیاندووین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە ئاهەنگی دەستپێکی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی زانکۆکانی جیهانی ئیسلام لە ئانکارا پێی داگرت کە وڵاتانی جیهانی ئیسلام و موسڵمانان ئەمڕۆ پتر لە هەر کاتێکی تر پێویستیان بە هاودڵییە. ناوبراو وتیشی: وڵاتانی هەرێمی کەنداوی فارس نابێ برایانی خۆیان بخەنەژێر گوشارەوە و جێگای قەبووڵ نییە کە لەباتی هەنگاو هەڵگرتن بەرەو ڕێگاچارەسەری، برایانی خۆمان بخەینە ژێر گوشارەوە. ناوبراو وێڕای جەخت کردن لە سەر چارەسەر کردنی ئەو قەیرانەی وا لە پەیوەندییەکانی قەتەر لەگەڵ هێندێک لە وڵاتانی عەرەبی لە ناوچەکەدا بەدی هاتووە، وتیشی: ئێمە ئێستاکە پتر لە هەرکاتێکی تر پێویستمان بە برایەتی و بیروڕا گۆڕینەوەیە و گەلێک تاڵە کە جیهانی ئیسلام لەبەر تێکهەڵچوونەکانیان بوونەتە سەردێڕی هەواڵ و دەنگ و باسی جیهان.

ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا  وێڕای ئاماژە کردن بە کوژرانی موسڵمانان لە سووریاو عێراق و سەرزەوییە ئیسلامییەکانی دیکە ڕایگەیاند: بەداخەوە مرۆڤ کوژەکان لە قەواخی ئیسلام دا ئەم کارە دەکەن.

ئەردوغان وتیشی: سەرباری ئەوەی کە لە کتێبی ئاسمانیی ئێمەدا هاتووە کە موسڵمانان پێکەوە بران، کەچی لە سەردەمی ئێستادا هێندێک شوورە لەنێوانماندا چێ کراوە و ئەم ڕەوشتە دڵمەندمان دەکات و وا هەڵدەگرێ بە پێی حوکمی قورئانی کەریم بە ڕاوێژ گرقتەکانمان چارەسەر بکەین.

ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا  لە درێژەی وتەکانی دا تیشکی خستەسەر هەنگاوەکانی ئیسرائیل لە مزگەوتی ئەقساو وتیشی: کەس نابێ چاوەڕوانی ئەوەبێت کە لە هەمبەر ئەم هەنگاوە بێ شەرمانەیە لەمەزیاتر بێ دەنگەی لێ بکەین، چونکو پاراستنی کەرامەت و پیرۆزایەتیی مزگەوتی ئەقسا ئەرکی سەر شانی تەواوی جیهانی ئیسلامە.

ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا هەنگاوەکەی ئیسرائیلی لەمەڕ خڕ کردنەوەی بازگە ئلێکترۆنییەکان بە کەم زانی و وتیشی: مزگەوتی ئەقسا پەرستگەیەک نییە کە بەس موسڵمانانی فەلەستین ڕووی تێ بکەن، بەڵکو موسڵمانانی سەرتاسەری جیهان سەردانی دەکەن و لەم ڕووەوە نابێ دەرکەکانیان لێ دابخرێت.