ئاب 17, 2017 13:37 Asia/Tehran
  • ڕۆژنامەوانێکی تورکیایی: سەفەری سەردار باقری بۆ تورکیا ڕووداوێکی مێژوییە

ڕۆژنامەوانێکی تورکیایی سەفەری سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ وڵاتەکەی بە ڕووداوێکی مێژوویی زانی.

"ئەرجان دولاپچی" ڕۆژنامەوانی ڕۆژنامەی "ئایدین لیک"ی تورکیا لە ئەستەموڵ لە وتووێژ لەگەڵ ڕادیۆ تورکی دەرەوسنووریی ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران ، سەبارەت بە سەفەری سەردار سەرلەشکەر "محەممەد باقری" سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ تورکیا و دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە وتی؛ ئێران و تورکیا دوو وڵاتی خاوەن دەسەڵاتن کە بە تەگبیر و سیاسەتی خۆیان دەتوانن چارەنووسی ناوچەکە دیاری بکەن.

"ئەرجان دولابچی" وتیشی؛ ئەمریکا بە هاتنی بۆ ناوچەکە ئاسایش و پاوەجێیی ئەم ناوچەیە تێکشێواند، ئەوە لە کاتێکدایە کە وڵاتانی ناوچە لە بواری کولتوری و بیر و بڕواو پێوەندییەکی قووڵیان پێکەوە هەبووە و هەیانە.

ئەم ڕۆژنامەوانە تورکیایی وتی: زۆرتر بوونی دیدار و دیمانەی دیپلۆماتیکی نیوان دوو وڵاتی ئێران و تورکیا و بڕیار دانی دروست دەتوانی پیلانەکانی ئەمریکا و ڕۆژاوا پووچەڵ بکاتەوە، هەر چۆن ئێستا ئەم دوو وڵاتە سوور و پێداگرن لە سەر ئەم مەسەلەیە.

سەردار سەرلەشکەر "محەممەد باقری" سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێشەممە بۆ ئەنجام دانی سەفەرێکی سێ ڕۆژە سەردانی تورکیای کردووە.