هەڵکرانی چرای سەوز لە لایەن پارتی کۆماری خوازی گەلی تورکیاوە بۆ هاوپەیمانی بەستن لەگەڵ پارتی دیموکراتی گەلان
یاریدەری پارتی کۆماری خوازی گەلی تورکیا ئەوەی پشتڕاست کردەوە ئەم پارتە لەوانەیە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2019 دا پاڵێوراوی هاوبەش لەگەڵ پارتی کوردیی دیموکراتی گەلان بناسێنێ.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی دیوارەوە، مه‌همه‌ت بکارئۆغڵۆ، یاریدەری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری 2019 له‌و وڵاته و ڕایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنێکمان له به‌رده‌مدایه. ئه‌و هه‌ڵبژاردنه وه‌کوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌یپڕیڵ نابێت که خه‌ڵک ته‌نها ده‌نگی ئه‌رێ و نا بده‌ن. ئێمه ده‌بێ له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا به‌دوای به‌هێزترکردنی دیموکراسییەوە بین، حه‌ق و عه‌داڵه‌ت له وڵات په‌ره‌پێبده‌ین و به‌رنامه‌یەک دابڕ‌ێژین که ده‌رفه‌ته‌کان له تورکیا به شێواز‌ی یه‌کسان له به‌رده‌ستی هه‌موان دابنرێت.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ئاماژه‌ی دایه ئه‌گه‌ری هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و په‌یامی ڕێبه‌رانی ئه‌و پارته که له‌پێناو هاوپه‌یمانێتی و هاوکاری بڵاو ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێت: ئاوه‌ها په‌یامگه‌لێک زۆر ئه‌رێنی و قبووڵکراو نییه. هه‌موو لایه‌نه‌کانی کۆمه‌ڵگا به پاراستنی به‌رنامه و بایه‌خه‌کانی حزبه‌که‌یان و ڕچاوکردنی ڕوانگه‌کانیان ده‌توانن له‌سه‌ر به‌رنامه‌یەکی هاوبه‌ش هاوکاری بکه‌ن. ئه‌و هاوکاریییانه بۆ داهاتوو ده‌بێت. ئه‌وه هه‌وڵێکی درێژخایه‌نه. له ڕاستیدا لیستی پاڵێوڕاوانی هاوبه‌ش ئاڵقه‌ی کۆتایی ئه‌و هاوکارییه‌یه. ئه‌وه کۆمه‌ڵگایه که ده‌توانێت پاڵێوڕاوی هاوبه‌ش دیاری بکات. له ئێستادا ئه‌وه‌ی وا گرینگه ئه‌وه‌یه که به‌رنامه‌یێکی هاوبه‌ش دابڕژێنن و به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌ره‌وپێش بڕۆن.