ئاب 18, 2017 09:54 Asia/Tehran
  • تورکیا : کاربەدەستانی ناوچەی کوردستانی ئێراق واز لە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمەکەیان بێنن

وتە بێژی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا پێی داگرت؛ کاربەدەستانی ناوچەی کوردستانی ئێراق دەبێ مەسەلەی بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆمی جیا بوونەوەی ئەم ناوچەیە لە ئێراق هەڵوەشێننەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ " ئیبراهیم کالین" ڕۆژی پێنجشەممە بە ئاماژە بەوەی کە کاربەدەستانی ئێراق دەبێ بە پێی "عەقڵێکی سەلیم" بجوڵێنەوە، خوازیاری بەردەوامی دانوستانی نێوان هەولێر- بەغدا بۆ چارەسەر کردنی کێشە و ناکۆکییەکان بوو.

سەرلەشکەر پاسدار محەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هیزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ئێوارەی چوەارشەممە لە ئانکارادا وتی: بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە ناوچەی کوردستانی ئێراق دەبێتە خاڵە دەسپێکی سەرهەڵدانی زۆر کێشە و ناکۆکییەکی تازە لەم وڵاتە دەبێ.

ژمارێک لە پارتەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژوەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنگیان دا بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧؛ مەسەلەیەک کە بەرەورووی نەیارەتیی لێبڕاوانەی دەوڵەت، گرووپە جۆربەجۆرەکانی ئێراق و وڵاتانی ناوچە و جیهان بۆتەوە.

عەبادی ڕۆژی سێشەممە داخ و مەخابنی دەربڕی بەرامبەر بە مەسەلەی ڕیفراندۆمی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستانی ئێراق لە لایەن ڕێبەرانی کوردەوە و وتی؛ هێنانە ئارای مەسەلەی ڕیفراندۆم، لە کاتێکداکە ئێراقییەکان بە هاوکاری و یەکدەنگی سەرکەوتنی زۆر گەروەیان لە شەڕی دژ بە داعش بە دەست هێناوە، جێی داخ و مەخابنە.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق هەروەها بەڕێوەچوونی ڕفراندۆم و سەربەخۆیی ناوچەی کوردستانی ئێراقی بە سوود و قازانجی کوردەکان نەزانی و وشداری دا لە حاند ڕوودانی تراژیدیایەک لە ناوچەکەدا.