گیان لە دەست دانی حەوت پەنابەر لە قەراخ ئاوەکانی تورکیا
حەوت پەنابەری دوابەدوای هەڵگەڕانەوەی بەلەمەکەیان لە قەراخ ئاوەکانی دەریا ئێژە لە شاری چشمە (Çeşme) ی پارێزگەی ئزمیری تورکیا گیانیان لە دەست دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ گاردی قەراخ ئاوی تورکیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند؛ پێنج کەس لە گیان لە دەست داوان منداڵن.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ٩ کەس لە سەرنشینانی ئەو بەلەمە هەڵگەڕاوەیە بریتی لە چوار شاروومەندی ئێراقی، سێ کۆچبەری خەڵکی سۆماڵ و دوو شاروومەندی خەڵکی سووریا ڕزگاریان بووە و گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتیی شاری چشمە.
تورکیا یەکێک لە دەروازە سەرەکییەکانی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ئەورووپا دێتە ئەژمار و قاچاخچییەکانی مرۆڤ بە وەرگرتنی سەدان هەزار دۆلار هەوڵ دەدەن ئەم کەسانە بگەیەننە وڵاتانی ئەورووپایی.
دوابەدوای شەڕ و پێکدادان لە سووریا، ئێراق و ئەفغانستان بە هۆی خۆتێوەردان، داگیرکاری و داکۆکییەکانی ئەمریکا لە تیرۆریستان، بۆتە هۆی ئەوەی بە ملوێنان کەس لە وڵاتەکەیان ئاوارە و هەڵوەدا بوون.