ئاب 18, 2017 11:43 Asia/Tehran
  • داخوازی کۆمەڵگەی ڕۆژنامەوانیی فەرانسا لەمەڕ ئازاد کردنی هەواڵنێری زیندانی لە تورکیا

سەندیکاکانی هەواڵنێرانی فەرانسا بە شەرمەزار کردنی چۆنیەتی هەڵس و کەوتی دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ ڕۆژنامەوانان، خوازیاری ڕزگار کرانی ڕۆژنامەوانی فەرانسەوی بوون.

سەندیکای هەواڵنێرییەکانی فەرانسا پێکهاتوو لە دەستەی نووسەرانی ٢٠ گۆڤاری ئەم وڵاتە ڕۆژی پێنجشەممە بە بڵاو کردنەوەی بابەتێک لە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی لیبراسیۆن ، نیگەرانیان دەربڕی بەرامبەر بە پەرە سەندنی هەڵس و کەوتی توندی دەوڵەتی تورکیا لەگەل ڕۆژنامەوان لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوودا.

سەندیکای هەواڵنێرانی فەرانسا؛ خوازیاری ئازاد کرانی "لو بورو" Le Bureau ، ڕۆژنامەوانی فەرەنسایی بوون کە دەگوترێ ٢٦ی ژولایی ٢٠١٧ لە سنووری نێوان ئێراق  و تورکیادا گیراوە.

سێ سەندیکای ڕۆژنامەوانانی فەرانساییش ڕۆژی پێنجشەممە یەکێتیی ئەورووپایان تۆمەتبار کرد بە بێدەنگە کردن بەرامبەر بە بنپێ کرانی ئازادی ڕادەربڕین لە تورکیادا و جەختیان کرد "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" ی سەرۆک کۆماری تورکیا دەبێ خێراتر "لو بورو" Le Bureau ،  ئازاد بکات.

تورکیا لە ڕیزبەندیی ساڵی ٢٠١٧ی ناوەندی پەیامنێرانی بێسنوور سەبارەت بە ئازادی مێدیا لە نێو ١٨٠ وڵاتی جیهاندا لە سەر پلەی ١٥٥ دا راوەستاوە.