بەردەوامیی ناکۆکیی نێوان ئەنقەرە و بەرلین لەبەر داواکاریی ئەردوغان لە ئاڵمانیەکانی بە رەچەڵەک تورک تورک
سەرۆکی تورکیا داوای لە ئاڵمانیەکانی بە رەچەڵەک تورک کرد لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئاڵمان دەنگ بە دوژمنانی تورکیا نەدەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆکی تورکیا ڕۆژی هەینی لە نێو کۆڕی پەیامنێران ڕوو لە ئاڵمانیەکانی بە رەچەڵەک تورک وتی : بەو پارتە توندڕەوانەی ڕاست و چەپ وەک پارتەکانی سوسیال دیمۆکرات و دیمۆکراتی مەسیحی و کەسکەکان کە وادەزانن هەرچی لەگەڵ تورکیا دوژمنایەتیەکی زۆرتر بکەن، دەنگێکی زۆرتر بەدەست دێنن دەنگ نەدەن.
ئەردوغان وتیشی: لە پارتێک داکۆکی بکەن کە سیاسەتەکەی دوژمنایەتی لەگەڵ تورکیا نییە و ئەم هەڵبژاردنە بەنیشانەی خەباتە بۆ شەرافەت بۆ هەموو هاوڵاتیانی تورکیا کە خاوەنی مافی شارومەندی ئاڵمانین.
ئەردوغان وتی : من بۆ خۆم دۆسیەی 4500 تیرۆریست کە هەڵاتوون بۆ ئاڵمانیا داومەتە خاتوو مێرکێلی سەدری ئەعزەمی ئاڵمان بەڵام هیچ کاردانەوەیەکی ئەرێنم لەوان نەبینیوە لە بەرامبەر دا ئەوان چاوەڕوان دەکەن ئێمە سێ تاوانباری ئاڵمانیایی ئازاد بکەین.
قسەکانی سەرۆکی تورکیا چەند کاتژمێر دواتر بەرەوڕووی کاردانەوەی بەرلین بووەوە بە چەشنێک کە وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا دەستێوەردانی رەجەب تەیب ئەردوغانی لە هەڵبژاردنەکانی ئاڵمانیا ئیدانە کرد.
دوابەدوای کودەتای بێ ئەنجامی ژووئییەی ساڵی 2016 و شەپۆلی گرتنەکان لە تورکیا وبەتایبەتی دوای کۆپرسی ئەم دواییەی یاسای بنەڕەتی تورکیا، پێوەندی بەرلین - ئەنقەرە پڕگێرە وکێشە بووە و کاربەدەستانی دوو لا قسەگەلێکی توندوتیژیان بەدژیەک کردووە.