ئاب 19, 2017 12:39 Asia/Tehran
  • هەوڵی دووبارەی سوپای تورکیا بۆ دزە و کنە بۆ نێو خاکی سوریا

سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە ئیحتمالی دەستپێکرانیی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی لە سوریا باسیکرد و وتی: ڕێ و شۆێنی پێویستمان لەم بوارە دا لەبەرچاو گرتووە .

 بە گوێرەی ئیرنا، " بین عەلی ییلدریم" سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕۆژی هەینی لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵنێران، سۆینی ئۆپەراسیۆنیی ئەگەری لە خاکی سوریای ڕانەگەیاندووە ، بەڵام میدیاکانی تورکیا لە چەند ڕۆژی ئەمدواییە ئیتڵاعاتێکی لە بارەی ئامادەبوونی سوپای ئەو وڵاتە بۆ ئەنجام دانیی ئۆپەراسیۆنیی سەربازی لە گردو پەڕی شاری ئەدلێبی سوریا بڵاو کردۆتەوە . ستانی ئەدلێب لە باکووری سوریا و لە سنووری سوریا وتورکیا هەڵکەوتووە و شۆێنی سەقامگیر بوونیی ترۆریستانی سوریاییە .

 ئۆپەراسیۆنیی پێشووی سوپای تورکیا لە باکووری سوریا لە ژێر ناوی قەلخانی فورات بە ٧١ کوژراو لە سوپای ئەو وڵاتە و بە گوێرەی لێدوانیی ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە کووژرانیی نزیک سێ هەزار کەس لە هۆکارانی تاقمی ڕەشەکوژی داعش و ئازادی شاری گرنگیی ئەلباب لە  ماوەی حەوت مانگ کۆتایی پێهات. ئەگەر چی تورکیا ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنەی خەبات دژی داعش ڕاگەیاندووە ، بەڵام پەلاماریی کردووە سەر بنکە ومەتەرێزی کوردەکانیی سوریایش هاوکات لەگەڵ شەڕ دژی داعش .

سەرپەیڤ