ئاب 20, 2017 11:04 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی سێ ملوێن پەناخوازی سووری لە تورکیا

یاریدەری سەرۆک وەزیرانی تورکیا دەڵێت: لەو چوار ملوێن پەناخوازەی سووریا سێ ملوێن کەسیان لە تورکیادان.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، هاکان چاووپ ئوغلو یاریدەری سەرۆک وەزیرانی تورکیا، ڕۆژی شەممە لە ئاهەنگی ڕێزنان لە ڕۆژی جیهانیی کرۆڤ دۆستی وتی:سێ ملوێن کەس لەو چوار ملوێن پەناخوازەی سووریا دانیشتووی تورکیان.

ڕەجەب ئاکداغ یاریدەرەکەی دیکەی سەرۆک وەزیرانی تورکیاش لەم ئاهەنگەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوخۆیی لە سووریا وتیشی: پێچانەوەی تاقمە ستەمکارو تیرۆریستەکانی وەک داعش یارمەتی دانی هاوچەشن دێتە ئەژمار، چونکو ئەوانە ئەمڕۆکە خەم و ئازارێکی زۆریان بە سەر نەتەوەی سووریادا سەپاندووە.

تورکیا لە بەرهەبوونی سنوورێکی هاوبەشی 822 کیلومەتریی لەگەڵ سووریا بەردەوام شوێنێک بووە بۆ هاتوچۆی پەناخوازان و هەر لەم حاڵەدا تیرۆریستانی داعش و تاقمە نەیارەکانی سووری بۆ نێو خاکی سووریا.

 

سەرپەیڤ