پارتی کۆماری خوازی تورکیا به‌رپرسی زیندانی بوونی دمیرتاشه
نوێنه‌رێکی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند که به‌رپرسیارێتی زیندانی بوونی نوێنه‌ره‌کان و سه‌رۆکانی هاوبه‌شی هه‌ده‌په له ئه‌ستۆی پارتی کۆماری خوازی تورکیایه و ئێمه ئه‌م بابه‌ته فرامۆش ناکه‌ین.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە له حوڕیه‌ت، ئه‌تۆغرۆڵ کورۆکچی، نوێنه‌رێکی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند که به‌رپرسیاریه‌تی زیندانی بوونی نوێنه‌ره‌کان و سه‌رۆکانی هاوبه‌شی هه‌ده‌په له ئه‌ستۆی پارتی کۆماری خوازی تورکیایه و ئێمه ئه‌م بابه‌ته فرامۆش ناکه‌ین.
ئه‌و زیادی کرد: به‌ڵام ئێمه ئه‌م بابه‌ته ناکه‌ینه کێشه و له دوای تۆڵه سه‌ندنه‌وه نین.
ئه‌و وتی: له ئێستادا هاوپه‌یمان بوون له‌گه‌ڵ هیچ حزبێک له به‌رنامه‌ی کاری ئێمه‌دا نییه. له دۆخی ئێستادا ته‌نیا شتێک که بۆ ئێمه گرنگه یه‌کگرتووییه له به‌رانبه‌ر دیکتاتۆریه‌تی ئه‌ردۆغان، من له‌م ڕێگه‌دا له سه‌ر دوو شت جه‌خت ده‌که‌مه‌وه یه‌که‌م به‌شداری ژنان و دووهه‌م به‌شداری کورد.
کورۆکچی له درێژه‌دا جه‌ختی کرد: ئێمه گومانی زۆر قورسمان هه‌یه که هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا له ۲۰۱۹ له چ ئاستێک‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت. هه‌ر که‌س باسی هه‌ڵبژاردن ده‌کات ده‌بێت سه‌ره‌تا باسی داد و ئه‌منیه‌تی سه‌ر سه‌ندووقه‌کان بکات. ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ڵبژاردنی ۱۶ ئاڤریل بۆ ڕێفراندۆمی به‌ڕێوه برد، ئاماده‌یه هه‌موو کارێکی دیکه‌ش له پێناوی خۆیدا بکات.
ئه‌م نوێنه‌ره کورده سه‌باره‌ت به پارتی کۆماری خوازی تورکیا وتی: ئه‌م حزبه له دووفاقی نێوخۆیی دایه. ئه‌م پارته دانی نا به سه‌ر سیاسه‌تی شه‌ڕی خه‌نده‌قه‌کان که ده‌وڵه‌ت له دوای بوو، به‌م کاره ده‌وڵه‌ت توانی به ئاسانی ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی هه‌ده‌په بسڕێته‌وه، پارتی کۆماری خواز به‌رپرسه له پێناو ده‌ستگیر بوونی ئه‌ندامانی هه‌ده‌په، ئێمه ئه‌مه فه‌رامۆش ناکه‌ین به‌ڵام له دوای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ش نین.