ئاب 22, 2017 11:17 Asia/Tehran
  • درێژەی ڕه شبگیر  لە تورکیا بە تاوانی ئەندامەتی لە گرووپی گولەن

دادەئەستێنی گشتیی ئانکاری پێتەختی تورکیا لە ڕەوتی ڕاگەیشتن بە دۆسیەی هۆکارانی کودەتای 15 ژوولای 2016 بڕیاری گرتنی 119 کەسی دیکە لە کەسانی گۆمانلێکراو بە پەیوندی لە گەڵ گولەنی دەرکرد .

 بڕایری  گرتنی  ئەو 119  کەسە  دوای  سەلماندنی  تاوانی  پەیوەندی   لە گەڵ  گرووپی  گولەن و کەڵک وەرگرتن  لە چەک ئامێری  پەیوەندی  نەهێنیانە  ناسراو بە  " بایلوک "  دەرکرا . بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  کاناڵی  هەواڵیی  ئێن   تی وی  تورکیا  گرتنی   ئەو کەسانە   لە 24 پارێزگای   تورکیا دەس پێی کراوە و ئوپراسیونی   گرتنی  ئەوان  لە ئانکاراوە  بەڕێوە دەچێت   بە پێی  ڕاگەیندرانی مێدیاکانی تورکیا  تا ئێستا چل کەس  لەو کەسانە  قۆڵبەس کراون  و ئوپراسیون  بۆ گرتنی    تاوانبارانی  دیکە  درێژەی  هەیە .  بە بانگەشەی دەوڵەت و کاربەدەستانی دادی  تورکیا  پەیوەندی  ئەندامانی  گرووپی گولەن لە ڕێگای  نەرم ئامێری پەیوەندی نەهێنیانەی بایلوک  لە گەڵ  ئەندامانی  دیکە و کەسانی  پلەبەرزی  ئەو پێکهاتە  دامەزرا  بوو .کاناڵی    تەلەفیزیونی   ئێن تی وی   تورکیا  هەروەها   لە هەواڵێکی    دیکەدا   ڕایگەیاند  لە ڕەوتی   ڕاگەیشتن  بە   دۆسیەی  تاونبارانی  ئەندام بوون  لە  گرووپی  گولەن   ڕۆژی  دوشوەمە  "  ئەنوەر ئالتایلی "  فەرمانبەری  پێشووی  ڕێکخراوی  هەواڵگری  و ئاسایشی  تورکیا " میت "  لە شاری  ئانتالیا  قۆڵبەست کراوە .   ئالتایلی  "  بۆ درێژەی   لێکدانەوە،  دۆسیە کەی  گواستوەتەوە  بۆ ئانکارا لە لایەن    لقی  خمەبات  بە دژی  تێڕۆڕەوە  خەریکی  لێپێچینەوەیە .  تورکیا    بانگەشە  دەکات  کە فەتحوڵڵا گولەن  بە پێکهێنانی  گرووپی  ناسراو  بە گولەن   وێڕای  ڕەخنە  لە  پێکهاتەی  دادەوانی   سەربازی   فێرکاری  و ئەرکانی  دەوڵەتی  -  کودەتای  15  ژوولای  ڕێکخستووە  . لە کودەتای  15 ژوولای  ساڵی 2016ی تورکیا  249  کەس  کوژران  و 2 هەزار و 193  کەسیش  بریندار بوونە .   دادگاییکرانی   ئەندامانی   کودەتای   بێ ئاکامی  15  ژوولای  تورکیا  هەروا  درێژەی  هەیە و لەو دا   فەتحوڵڵا گولەن  وەک   تاوانباری    یەکەم  ناسێندراوە  . ژوماری  تاوانبارانی  هاوپەیوەند  لە گەڵ کودەتای  ساڵی  ڕابردووی تورکیا  زیاتر لە 169  هەزار کەس    ڕاگەیندراوە  .