ئاب 22, 2017 18:51 Asia/Tehran
  • بڕیاری  زیاتر  لە دە ژەنەڕاڵی سوپای تورکیا بۆ کشانەوە لە کار

فەرماندەی هێزە تایبەتیەکانی تورکیا و زیاتر لە دە ژەنەڕاڵی سوپا بۆ ناڕەزایەتی دەبڕین بە بڕیاری ئەنجومەنی سەربازیی ئەم وڵاتە لەمەڕ دابەزاندنی پلە وپێگەیان ، دەیانەوەێ لەکارەکەیان بکشێنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسکای نێوز ، میدیاکانی تورکیا هەواڵ گەلێک یان لەبڕیاری ئەنجومەنی سەربازی تورکیا بۆ گوڕانکاری لەئاستی فەرماندەکانی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە بڵاوکردوەتەوە.

دابەزینی پلە وپێگەی فەرماندەی هێزە تایبەتیەکانی سوپای تورکیا کە فەرماندەیی هەڵمەتی سەربازی تورکیا لە باکووری سووریا بەناو قەڵغانی فوراتیان لە ئەستۆ دابوو، لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەربازی تورکیایە.لەحاڵێکدا کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە ژنراڵ " زەکی ئاکساکاللی" فەرماندەی هێزە تایبەتیەکانی سوپا ویستویەتی ئەم بڕیارەو دابەزینی پلە وپێگەی خۆی قەبوڵ بکات، بڕیک لە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ژنراڵ " زکی ئاکسا کاللی" لەگەڵ فرەتر لە دەکەس لە ژنراڵەکانی سوپای دەیانهەویت بە شێوەی هاوکات لەکارەکەیان بکێشنەوە. میدیاکانی تورکیا ڕایان ئەمەیە کە دۆخی ناوخۆی تورکیا ئەگەری هەیە بە وازلەکار هێنانی ئەم ژنرالانە قەیرانی تر بێت.