ئاب 23, 2017 16:18 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی تورکیا: پێداگریی کوردانی ئێراق لەسەر بەڕێوەبردنی گشت پرسی هەڵەیە

مەولوود چاووش ئۆغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا جارێکی دیکە لە درێژەی نەیارەتی لەگەڵ بەڕێوە چوونی گشت پرسی بۆ جودایی هەرێمی کوردستان لە ئێراق، ڕایگەیاند: پێداگریی کوردەکان لەسەر بەڕێوەبردنی ئەو گشت پرسییە، کردەیەکی هەڵەیە.

مەولوود چاووش ئۆغڵوو ئەمڕۆ چوارشەممە لەپرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی ئێراق لە بەغدا، هیوای خواست: کێشەکانی نێوان بەغداو هەولێر بەجۆرێک لەچوارچێوەی یەکڕیزیی ئێراقدا، چارەسەر بکرێن.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئامانج لە سەفەری بۆ ئێراق، پێداگری لەسەر داکۆکی لە یەکڕیزیی ئەو وڵاتە زانی و وتی: بەرژەوەندیی کوردەکان لەوەدایە کە هەردەم لەگەڵ ئێراقدا یەگرتوو بمێننەوە.

مەولوود چاووش ئۆغڵوو هەروەها لەوەڵامدانەوە بە پرسیارێک لەبارەی ئامادەبوونی سەربازانی تورک لە خاکی ئێراق، وتی: پێگەی باشیک بەئامانجی پێشێلکرانی مافەکان و سەروەریی ئێراق و هەڕەشە لێکرانی دانەمەزراوە، ئەو شوێنە بۆ تەیارکران و مەشق کران بە هێزە ئێراقییەکانە بەئامانجی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم.

ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی ئێراقیش بەپێداگری لەسەر چوونەدەری خێرای سەربازانی تورک لە باکووری ئێراق وتی: بەغدا وێڕای هاواهەنگی لەگەڵ ئانکاڕا لەبارەی پەکەکە، ڕێگە نادا، ئێراق ببێتە میحوەری کێشمەکێش و ئاڵۆزیی و تێکهەڵچوون.

پەیوەندیی بەغداو ئانکارا لەبەر بوونی پێگەی سەربازی تورکیا لە ناوچەی باشیک لەباکووری ئێراق هەردەم ئاڵۆزکاو بووە.

وەزیری دەرەوەی ئێراق هەروەها بەئاماژە بە دەوری تورکیا وەک دراوسێی ئێراق، هیوای خواست؛ پەیوەندییە ئابوورییەکانی دوو وڵات پەرەبسێنێ و تورکیا لە پرۆسەی بنیات نانەوەی ئێراق هاوبەش بێت.