ئاب 23, 2017 16:45 Asia/Tehran
  • وشدارییدانی ئەردۆ‌غان لەمەڕ دەسوەردانی سەربازی لە باکووری ڕۆژاوای سووریا

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێ؛ ئانکارا هەوڵی خۆی دەخاتەگەڕ هەتا پێش بگرێ بە کۆنترۆڵ و دزەی هێزی کورد لە شاری عەفرینی سەر بەپارێزگای حەڵەبی سووریا.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی رۆژنامەی ملیەتی تورکیا، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە گەڕانەوەی لە ئۆردۆن، وتی: ئەوەی بۆ ئێمە گرینگە، پێش گرتن بە هەوڵەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کوردستانی سووریا ناسراو بە پەیەدە لە عەفرینە. ژمارێک لە کوردانی ئەو ناوچە، لایەنگری تورکیا و ژمارێکیش لایەنگری پەیەدەن.

تورکیا، پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کوردانی سووریا لە لقی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیاو بە تاقمێکی تیرۆریستیی دەزانێ.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: چەند عەشیرەتێک لە عەفرین هەن کە ئەگەر پێویست بکات، لەتەنیشت تورکیادا جم وجۆڵیان دەبێ. عەفرین دراوسێی پارێزگای هاتای تورکیاو لەسەر ڕێی ئیدلەبدا هەڵکەوتووەو ئێمە لەمەڕ ئەو ناوچەوە، قەت کەمتەرخەم نابین.

ئەردۆغان سەبارەت بە یارمەتیی لۆجستیکی ئەمریکا بە یەکینەکانی پاراستنی گەل لە سووریای وت: ئەمریکییەکان پێمان دەڵێن پاش ئۆپراسیۆنی ڕەققە ، ئەو چەکئامێرانە ڕادەست دەکەینەوە. بەڵام ئێمە لەسەر ئەو ڕایەین لەباکووری سووریاش بەرەوڕووی بابەتێکی هاوشێوەی باکووری ئێراق دەبین.

ناوبراو وتی: عەفرین لەڕاستیدا بەشێکە لە گەڵاڵەی پەیەدە بۆ گەیشتن بە دەریای ناوەڕاست. تورکیا ڕێگە نادات ئەوان ڕێگایەک لەباکووری سووریا بەرەو دەریای ناوەڕاست بکەنەوە.

سەرپەیڤ