ئاب 23, 2017 17:21 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا گەیشتە تورکیا

وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا، گەیشتە ئانکاڕا.

بەپێی ڕاپۆری فرانس پرێس، جێمز ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمریکا بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆمار ونورەدین جانیکلی وەزیری بەرگریی تورکیا دیدار و لەبارەی دواگۆڕانکارییە گرینگەکانی ناوچە وتووێژ بکات.

سەفەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ ئانکاڕا پاش سەردانی بۆ ئێراق، ئەنجامی گرتووە.

سەفەری ئەو بەرپرسە باڵا سەربازییەی ئەمریکا بۆ ئانکاڕا لەکاتێکدایە کە کێشەی نێوان ئەمریکا و تورکیا تاوی سەندووەو دوو وڵات، یەکتری بە داکۆکی لە گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ وێنە داعش لە سووریا، تاوانبار دەکەن.

تورکیا چەندین جار ڕایگەیاندووە کە واشنگتۆن یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا(یەپەگە) ی لە هێرش بۆسەر ڕەققە لەباکووری سووریا ، پڕچەک کردووە.

سەرپەیڤ