ئه‌یلوول 17, 2017 19:19 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی حیزبیی تورکیا: ئەگەر بێتو کوردستانی عێراق جیا بێتەوە،تورکیا تێک دەچێت

سەرۆکی پارتی جوڵانەوەی نەتەوەخوازی تورکیا سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق وشداریی دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ تورکیی ئەستەمبوڵیی دەرەوەی سنوور، دەوڵەت باخچەلی دوێنێ شەممە وێڕای وشداری دان سەبارەت بە شوێنهاتەکانی بەڕێەچوونی ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: ئەگەر بێتوو هەرێمی کوردستان جیا بێتەوە، ڕەوشتی سیاسی و ئابووریی تورکیا تێک دەچێت.

سەرۆکی پارتی جوڵانەوەی نەتەوەخوازی تورکیا پێی داگرت کە  ئەگەر بێتوو  ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق  بەڕێوە بچێت ، مەسعودبارزانی سەرۆکی ئەو ناوچەیە دەبێ تاوانەکەی ببژێرێت.

دەوڵەت باخچەلی وتیشی: ئەو هەنگاوانەی ئێستای تورکیا لە ڕاستی دوژمنایەتی کردنی تورکە کە لە قەواخی ڕیفراندۆم دا ڕەنگی داوەتەوەو ئەمریکاو بریتانیاش بەنیازی ئاژاوە نانەوەن لە ناوچەکەدا.

ئوزتوک یەڵماز جێگری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیاش وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە بەڕێەچوونی ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بەر خەوشاندنی سەروەریی ئەو وڵاتە، هەنگاوێکی نایاساییە، ڕایگەیاند: دەرەنجامی ئەو ڕیفراندۆمە بەفەرمی ناناسرێت.

بەقسەی یەڵماز لە هەل و مەرجێکدا کە ناوچەکە هێشتا لە بوونی تاقمێکی تیرۆریستی وەک داعش پاک نەبووەتەوە وەها هەنگاوێکی تاک لایەنە ئاڵۆزی و ناهێمنییەکانی ناوچەکە زیاتر پەرە پێ دەدات.

بەر لەمەش حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ بەڕێەچوونی ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق نەیارەتی و بە تاک لایەنەو بە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتەی زانی بوو.

بڕیاروایە ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق 25ی سپتامبەر بەڕێوە بچێت.

بڕێک لە پارت و لایەنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق حەوتەمی ژوئەن لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ مەسعودبارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق  لە سەر بەرپا کرانی ڕیفراندۆم لە 25ی سپتامبەری 2017 ڕێککەوتن و ئەمەش بابەتێکە کە لەگەڵ دژایەتیی لێبڕاوانەی دەوڵەت و لایەنە جۆربەجۆرەکانی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

پێداگریی " مەسعوود بارزانی" لە سەر بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق دا لە ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧ دا بەرەوڕووی کاردانەوەی بە بڕشتانەی دەوڵەتی عێراق، تاقمە جۆر بە جۆرەکانی عیراقی و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بووەتەوە .

 

سەرپەیڤ