ئه‌یلوول 18, 2017 17:55 Asia/Tehran
  • دەرکرانی حوکمی دەسگیر کرانی نوێنەری پارتی دێموکراتیکی گەلان لە پەرلەمانی تورکیا

حوکمی دەسگیر کرانی " ئایهان بیلگن" نوێنەری پارتی دێموکراتیگی گەلان هەدەپە لە شاری قارس لە پەرلەمانی نیشتمانی تورکیا دەرکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، " بیلگن" کە بەتاوانی هاوکاری لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەکە.کە و پرۆپاگەندە بۆ ئەم دامەزراوەیە بە حوکمی دادئەستێنی دیار بەکر زیندانی کرابوو دەڕۆژ لەمەوبەر ئازاد بوو. بەڵام بە حوکمی دادگەی باڵای تورکیا ، هەمدیسان حوکمی دەسگیر کرانی ناوبراو دەرکرا. تورکیا دوای کۆدەتای پازدە جولای ، یاسای پارێزبه ندیی سیاسی نوێنەرانی پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە ودوای ئەوە نوێنەرانیکی بێ ئەژمار بانگ کران بۆ دەزگەی دادەڤانی بەلام نوینەرانی حیزبی کوردی دێموکراتیکی گەلان هەدەپە لە ئامادە بوون لە دەزگەی دادەڤانی خویان بوارد. دەسگیر کرانی ئەم نوینەرە ژنە لەحاڵێکدایە کە پاش ئەمەیش سەلاحەدین دەمیر تاش ڕێبەری پارتی دێموکراتیکی گەلان لە تورکیا وخانمی فیگن یوکسک داغ نوێنەری شاری وان وڕێبەری لقی ژنانی حێزبی دێموکراتیکی گەلان لەم وڵاتە هاوڕێ لەگەڵ نوێنەرانی تری ئەم حێزبە چەند مانگە کە لە زیندان دان.ژوماری ئەندامانی حێزبی دێموکراتیکی گەلانی تورکیا هەدەپە ، وەکوو سێهەمین حێزبی گەورەی ئامادە لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە لەدوای وەرگرتنەوەو سەندنەوەی ئەندامیەتی فیگن یوکسک داغ ، نورسل ئایدوغان ، فەیسەڵ ساری ییلدیز وتوقبا ئوزتورک بۆ پەنجاو پێنج کەس دابەزێوە.

سەرپەیڤ