ئه‌یلوول 20, 2017 07:52 Asia/Tehran
  • شەڕەزمە(مانۆڕ)یسەربازیی سوپای تورکیا لەسەرسنووری ئێراق

حەوتەیەک بەر لە بەڕێوەچوونی گشت پرسی بۆ جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، سوپای تورکیا لەسەر سنووری ئێراق، مانۆڕ و مەشقی سەربازی بەڕێوە برد.

بەپێی ڕاپۆری رادیۆ تورکی ئەستەمووڵی دەرەوە سنووری ئێران، سوپای تورکیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەو مانۆڕەدا کە لەنزیک بازگەی سنووریی هابور بەڕێوە چوو، لە ژمارێکی زۆری تانک و چەکئامێر کەڵکی وەرگرتووە.

بڕیاری بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ بەڕێوەبردنی گشت پرسیی جیابوونەوە لەو وڵاتە، کاردانەوەی تورکیای لێکەوتووەتەوەو ئانکارا بەو مانۆڕە لەهەوڵدایە هەتا دواپەیامەکانی خۆی بە گوێی بەرپرسانی ئەو هەرێمە بگەیێنێ.

ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا هەروەها لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هاوکات لەگەڵ ئەو مانۆڕە، ئۆپراسیۆن لەدژ پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) لەباکووریت ئێراق تاوی سەندووە.

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاو حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەیفونیدا جارێکی دیکە نەیارەتی خۆیان لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لەو وڵاتەیان ڕاگەیاند.

مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراقیش داوای لە کوردەکانی ئەو وڵاتە کردووە، بەشداری ئەو ریفراندۆمە بن.

گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق بڕیارە ٢٥ی سیپتەمبەر بەڕێوە بچێ.

سەرپەیڤ