ئه‌یلوول 22, 2017 14:55 Asia/Tehran
  • حەوت مژار تەوەرەی وتووێژی نێوان ئەردوغان و ترەمپ لە نیۆیۆرک

"ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا و "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی هەینی لە نیۆیۆرک دیداریان کرد و سەبارەت بە حەوت تەوەرەی دیاری کراو وتووێژیان کرد و بیر و ڕایان گۆڕییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئیرنا؛ دیداری ئەردوغان و ترەمپ سەرۆک کۆمارانی تورکیا و ئەمریکا لە پەراوێزی حەوفتا و دووەمین کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە هۆتێل "لوتە نیۆیۆرک پالاس"ی نیۆیۆرک و بە بێ ئامادەبوونی هەواڵنێران بەڕێوە چوو.

داکۆکیی ئەمریکا لە پەکەکە و یەپەگە و بەڕێ کردنی چەک و چۆڵ بۆ ئەم گرووپانە، ڕادەست کردنەوەی "فەتحڵڵا گولەن" تۆمەتباری یەکەمی کودەتای بێ ئاکام بۆ تورکیا، سزاخواستی دەرکراو دژ بە ژمارێک لە کاربەدەستانی پێشوو و هەروەها بەرپرسانی هالک بانکی تورکیا لە دۆسییەی "ڕەزا زەڕاب" بازرگانیی تورکیایی بە ڕەگەز ئێرانی، کڕینی سیستەمی مووشەکیی "اس ٤٠٠"ی ڕووسی لە لایەن تورکیاوە، مەسەلەی گشتپرسیی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، پێوەندیی دوو لایەنە و باروودۆخی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەو مژار و بابەتانەی بوو کە دوو لایەن خستیانە بەر باس و لێکدانەوە.