ڕەخنەی تورکیا لە سیاسەتی یەکێتیی ئوروپا لە هەمبەر پەنابەران
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دانیشتنی باڵای قەیرانی سووریا ، هاوکاری وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئوورپا لە هەمبەر قەیرانی پەنابەرانی بە لاواز زانی و ڕەخنەی گرت لە شێواز و ڕادەی بەشداری ئەوان لە یارمەتی گەیاندن بە پەنابەران .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا چاووش ئوغڵۆ لە دانیشتنی باڵای قەیرانی سووریا کە لە پەراوێزی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیویورک بەڕێوە چوو ڕوولە وڵاتانی یەکێتیی ئوروپا وتی : تا چەکاتێ دەڵێین ئافەرەم تورکیا ئافەرەم لوبنان ئافەرەم ئەردەن ، باش کار دەکەن بەخیڵیتان پێی ئەبەین دەی هاوکاریتان کوا ؟ ناوبراو تێچووی میوانداریەتی لە پەنابەرانی سووری لە یەکێتیی ئوروپا بە دە ئەوەندە زیاتر لە تورکیا یان سووریا زانی و وتیشی : یەکێتیی ئورپا بەڵێنی یارمەتی سێ ملیار دولاری بە تورکیا داوە بەڵام تا ئێستا تەنیا 820 ملوێن یورو یارمەتییان داوە . ناوبراو جەختی کرد : تا کاتێ کە بۆ قەیرانی سووریا ڕێگاچارەی سیاسی نەدوزرێتەوە ئاسایش و سەقام لەناوچە دابین نابێت .