ئه‌یلوول 22, 2017 16:26 Asia/Tehran
  • ناردنی  هێزی تایبەتی تورکیا بۆ سنوورەکانی سوریا

سەرچاوەکانی تورک باسی ناردنی هێزی تایبەتیان کرد بۆ سنوورەکانی سوریا .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتولی تورکیا،  ئەنقەرە دوابەدوای  سەقامگیر بوونی هێزی  سەربازی و تانکەکانیان  لە سنوور لەگەڵ سوریا لە دوو پارێزگەی  هاتای  و کیلیس  ،  ناردنی هێزی تایبەتی خۆیان بۆ ناوچەی سنووری دەست پێکرد.

ڕۆژنامەی تورکیا  چاپی ئەستەمووڵیش بەرلەمە نووسی  :  شەش هەزار هێزی سەربازی تورکیا لە چوارچێوەی  رێککەوتنێک  کە لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی ئاستانەی قەزاقستان  ئەنجام بوو  بۆ ئۆپراسیۆنی ئەدلەب  دەنێردرێن.

سەرباری نەیاریەتی سوریا و کۆمەڵگەی جیهانی ، تورکیا ئەم دواییە  چەند جار  بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم  بۆ باکووری سوریا  لەشکرکێشی  کرد و تاقمە کوردەکانی سوریای سەرکوت کردووە،  ئەنقەرە  ئیدیعا  دەکات تاقمە کوردەکان بەنیازی  جێبەجێ  کردنی ئۆپراسیۆن بە دژی تورکیان.