حه‌وته‌یه‌ک ماوە هه‌تا تۆکمه‌کرانی شووره‌ی جیاکه‌ره‌وه له‌سه‌رسنووری سووریا وتورکیا
به‌رپرسێکی تورک دوێنێ هه‌ینی به هه‌واڵده‌ری ئاناتۆلیی تورکیای وت که چێکرانی شووره‌یه‌کی جیاکه‌ره‌وه به‌درێژایی سه‌دان کیلۆمتر له‌سنووری تورکیا‌و سووریا هه‌تا ئاخری ئه‌م مانگه‌ی زایینی(سیپته‌مبه‌ر) کۆتایی پێ دێ.
به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیم به‌گێڕانه‌وه له رۆژنامه‌ی حورییه‌ت، ئه‌و دیواره سنوورییه به‌درێژایی731کیلۆمیتر قۆناخه کۆتاییه‌کانی چێکرانه‌که‌ی ده‌پێوێ و به‌قسه‌ی ئه‌وبه‌رپرسه تورکه، 97 کیلۆمیتری ماوه که هه‌تا کۆتایی ئه‌م مانگه تۆکمه ده‌کرێ.
ئانکارا دوابه‌دوای هه‌وڵی بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاسایشی سه‌رسنوور و هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخ له‌سنووره نایاساییه‌کان پرۆژه‌ی چێ‌کردنی828کیلۆمیتر شووره‌ی جیاکه‌ره‌وه‌ی له‌ساڵی2015 ده‌س پێ کرد.
تورکیا 911 کیلۆمیتر سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سووریا هه‌یه، وڵاتێک که له‌ساڵی2011وه تێوه‌گلاوی شه‌ڕی ناوخۆ بووه. ئه‌و دیواره سنوورییه ته‌یارکراوه به ته‌کنۆلۆژیای ئه‌له‌کترۆنی و پێشکه‌وته.