ئه‌یلوول 24, 2017 16:30 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانی تورکیا بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە لە باکووری ئێراق

ئەرکانی فەرماندەرایەتی سپای تورکیا باسی کرد لە پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر بنکەی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەکەکە لە باکووری ئێراق .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران بە گێڕانەوە لە ئەرکانی فەرماندەرایەتی ئەرتەشی تو.رکیا ؛ هێزەکانی  ئاسمانی  ئەرتەشی تورکیا  بنکەی پارتی  کرێکارانی  کردستانی  تورکیا  پەکەکەیان لە ناوچەی گارا لە باکووری  ئێراق کردە ئامانج . بە پێی ئەو ئاگادارینامەیە  ، هێزەکانی ئاسمانیی  ئەرتەشی تورکیا  دوای  بە دەس هێنانی   زانیاریگەلێک  سەبارەت بە ئامادەیی   گروپێک لە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا  پەکەکە بۆ پەلامار بۆ سەر هێزەکانی تورکیا  پەلاماریان کردە سەر  بنکەی چەکەمەنی ، پەناگاە و هەمارەکانی  چەکەمەنی  ئەو ڕێکخراوەیە  لە ناوچەی گارا . پەلاماری  هێزەکانی ئاسمانی  تورکیا  بۆ سەر بنکەی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا  پەکەکە  لە باکووری  ئێراق  لە حاڵێکدا بەڕێوە دەچێت  کە ڕۆژی ڕابردووش پەرلەمانی  تورکیا پڕۆژە بڕیاری  درێژ کردنەوەی مۆڵەتنامەی ئوپراسیونی   دەرەوە سنووری هێزەکانی  تورکیای  لە باکووری  ئێراق و سووریا پەسەن کرد .  ڕەوتی  ئاشتی  کوردەکان   و دەوڵەتی تورکیا  لە دیسامبری  ساڵی 2012 دەسپێکرا و لە ژوئییەی 2015  ڕاگیرا   و دوای ئەوە  ئەرتەش و هێزەکانی  پارتی کرێکارانی  کوردستانی  تورکیا پەکەکە  پەلامار بۆ سەر  بنکەی  یەکتریان  سەرلە نوێ  دەسپێکردەوە . بە پێی   ئامارە بڵاو کراوەکان  لە ژوئییەی  2015  تا ئێستا  لانیکەم  شەشسەد  هێزی  ئاسایشی  تورکیا  و زیاتر لە  حەوت هەزار   ئەندامی  پارتی  کرێکارانی  کوردستانی تورکیا   پەکەکە  کوژراون .

سەرپەیڤ