ئه‌یلوول 24, 2017 16:57 Asia/Tehran
  •  سەرۆک وەزیرانی  تورکیا : ئاکامی کۆپرسی نایاسایی هەرێمی کوردستانی  ئێراق  قەبووڵکراوە نیە .

بیناڵیی یلدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەمە جەختی کرد کە کۆپرسی هەرێمی کوردستانی ئێراق نایاساییە و ئاکامەکەی گرینگ نیە و قەبووڵکراوە نیە .

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  کاناڵی تی ئار تی  عەرەبی  ، ییلدریم  وتیشی  پرسی  ئێمە  کوردەکان  یان عەرەبەکان و یان تورکەمانەکان نیە   بەڵکوو  هەر کەسێک کە لەسەر پرسی کوپرسی  پێداگر بێت  بە بێ سەرنجدان بە  ئاکامی کۆپرسی لێپێچینەوەی  لێ دەکەین . سەرەڕای  نەیاریەتیەکانی  جیهانی  و دەوڵەتی  ناوەندی  ئێراق لە گەڵ کۆپرسی هەرێمی کوردستانی ئێراق  ، مەسعوود بارزانی  سەرۆکی پارتی  دیموکراتی  کوردستانی  ئێراق   پێداگرە  لە سەر  بەڕێوە چوونی   ئەو کوپرسیە  لە 25   سێپتامبری 2017  .