ئه‌یلوول 25, 2017 08:15 Asia/Tehran
  • تورکیا سنووری ئاسمانیی خۆی لەڕووی هەرێمی کوردستانی ئێراق داخست

بەپێی بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا، ئەو وڵاتە سنوورە ئاسمانییەکەی لەڕووی هەرێمی کوردستانی ئێراق داخست.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا دوێنێ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لەمەودوا، ئاسمانی ئەو وڵاتە لەڕووی ئەو فرۆکانەی بەرەو هەرێم دێن یان لە هەرێمەوە دەفڕن، داخراوە.

هەروەها دوو هێڵی ئاسمانیی تورکیا، تورکیش ئێرلاین و ئەتڵەس تورکیاش گەشتەکانیان بەرەو هەولێری ئێراق ڕاگرت.

بەرپرسانی حکومەتی تورکیا لەڕۆژانی ڕابردوودا چەندین جار بەنایاسایی ناوبردنی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق و شوێنهات و گۆڕانکارییە شیمانەییەکانی پاشانی، وشدارییان دا بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق.

سەرپەیڤ